بڕیاری بێتاوانی بۆ ڕۆژنامەنووس نازلیجان نوژین یەڵدز دەرچوو

ڕۆژنامەنووس نازلیجان نوژین یەڵدز، کە بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیر کرابوو، بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سەبارەت بە پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، نازلیجان نوژین یەڵدز، کە بەهۆی ئەوەی ئەندامی دەستپێشخەری خوێندکاری ئازاد بووە و بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمار کرابوو، لە دانیشتنی پێنجەمی دۆسیەکەی لە ٢١هەمین دادگای تاوانە قورسەکانی بایراکلی ئیزمیر بە ئامادەبوونی پارێزەر و نازلیجان نوژین یەڵدز بەڕێوەچوو، بڕیاری بێتاوانی بۆ درا.

 

دوای دەستپێکردنی دادگا، نازلیجان نوژین یەڵدز و پارێزەرەکەی بەرگرییان خستەڕوو، لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری بێتاوانی دا، چونکە ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدا بوون، بە پێی پێویستی سکاڵاکە نەبوو.