ژنان چەند کاتژمێرێک زیاتر کار دەکەن

لە توێژینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نایەکسانی جێندەرەوە، ژنان هەفتانە کاتژمێری زیاتر کار دەکەن و زیاتر هەوڵدەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەنجامی توێنژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی زیندەوەرزانی بڵاوکراوەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوە دەکات کە ژنان نیوەی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن و نایەکسانی جێندەر گرفتێکە لە هەموو نەتەوەکاندا بەردەوامە، بۆئەوەش ژنان ئێستا زیاتر لە پیاو لە تێکۆشاندان.

 

بەپێی توێژینەوەکە لە دابەشکردنی ڕەگەزی کار لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، پیاو لە ژێر دووانەیی و پیاوسالارییدا زۆر کەمتر لە ژن هەوڵ دەدەن، هەروەها "پەرتوبڵاوکردن لە هاوسەرگیری زیان دروست دەکات بۆ کارکردن"، لە باسکردنی زاراوەکاندا هاتووە کە "پەرت و بڵاو" ئاماژە بە سیناریۆیەک دەکات کە تێیدا ژنان لە وڵاتی خۆیان دووربخەنەوە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر کار دەبێت.

 

ئامانجی توێژینەوەکە دیاریکردنی ئەو فاکتەرانەیە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە، چونکە بە قورسی کار دەکەن بە تایبەت لە ماڵ و گروپە کشتوکاڵییەکان و شەتڵگەکاندا، ئەم ئاستی کارکردنە لەچاو پیاواندا زیاترە و لە هەفتەیەکدا کاتژمێرەکانی کاریان زیاترە.