کۆنگرەی ستار ئاگری نەورۆزی لە قەڵای سوکرا کردەوە
کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە یەکەم گڕی ئاگری نەورۆزی ٢٠٢٢ی لەسەر قەڵای سوکرا کردەوە.
حەسەکە
بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرنامەی ئاهەنگەکانی جەژنی سەری ساڵی لە هەرێمی جەزیرە ئاشکرا کرد، بەو بۆنەیەوە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە لەسەر قەڵای سوکرای چیای قەزوانان لە واری دەروێشی عەبدی، یەکەم پریشکی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان داگیرساند.
ڕیما ئیسۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە، باسی لە ئاهەنگەکە کرد و وتی: ئەو ئاگرەی کاوەی ئاسنگەر لە دژی زوڵمی سەر کوردان دایگرساند، ئەمڕۆ بە ڕۆحی ئاگری جەستەیی مەزڵوم و ڕەهشانان کە جەژنی سەری ساڵی کوردییان گەش کرد، پێشوازی دەکەین، ئەم جەژنە دەکەینە دیاری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمساڵ لە قەڵای سوکرا کە وەک زیندانێک لەلایەن داعشەوە بەکارهێنراوە و خەڵکی تێدا سەر بڕدرا، ئاگری نەوزۆز لە دژی زوڵم و ستەم دەکەینەوە.
دوای کردنەوەی ئاگر، بە هەڵپەڕکێی ئازادی چالاکییەکە بەردەوام بوو.
ت.پ