ژنانی ئێزدی بە پەروەردە دەست بە خەباتی ساڵی نوێ دەکەن

لە سەرەتای ساڵی نوێوە ژنانی شەنگال بۆ ئەوەی بتوانن پێشکەوتنێکی بەهێز بۆ کۆمەڵگە بکەن و خۆیان لە فەرمانەکان بپارێزن دەستیان بە پەروەردەی فکریی کردووە.

نوژین ئێزدی

 

شەنگال - لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش عەگال دەیان خولی ڕاهێنان لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" کراوەتەوە لە سەرەتای ساڵی نوێوە ژنانی ئێزدی بە پەروەردەدەستیان بە خەباتی ساڵی نوێ کرد، یەکەمین خولی ئەکادیمیای بنەڤش عەگال بە ناوی شەهید چیچەک جزیرە کرایەوە، خولەکە لە ١٤ ئەندام پێکدێت و راهێنانەکە چوار ڕۆژە دەستیپێکردووەو تا ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

هەر کە شەنگال بەرەو خۆبەڕێوەبەری دەڕوات و ژنان وەک چۆن هێز و پێشکەوتنی کاریگەری خۆیان دەبینن لە بنیاتنانی ئەم سیستەمەدا خۆشەویستییان زیاتر گۆڕاوە، ناسین و بەدەستهێنانی بوونیان لەزیادبووندایە بۆئەوەی هەر کۆسپێک لەبەردەمیان بێت بەجۆرێک هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەن بۆ ئەوەی بە بێ ڕێکخراوی نەمێننەوە.

 

"دەبێت ژن بەدوای گەڕانەکانی خۆیدا بگەڕێت"

گەنجێک بەناوی دڵڤین حاجی ئەندامی خولی پەروەردە باسی لە کاریگەریی پەروەردە کرد و وتی: "مرۆڤ بەبێ پەروەردە ناتوانێت ژیانێکی دروست بژیت، بۆیە دەڵێم ژنان ناتوانن هەموو ژیانیان لە ماڵەوە بەسەر بەرن، پێویستە ژنان ئەو گەڕانانە ئەنجام بدەن کە لە دڵیانداو لە خەونەکانیاندا هەیە و بە پەروەردە پێشیان بخات، پێویستە هەمیشە هیوای ژنان بەهێز بێت و تەنها پێشکەوتن و سەرکەوتنی خۆی بکاتە ئامانج".

 

"بە پەروەردە، فەرمانەکان کۆتایی پێدەهێنین"

مەهوەر سلێمان کە بۆ یەکەمجارە لە پەروەردەدایە هەستەکانی خۆی دەربڕی و وتی: "نابێت ژن کۆیلەیی پیاو قبوڵ بکات و پێویستە ژنان خۆیان پێشبخەن و پێشکەوتنەکانیان لەگەڵ هاوڕێکانیان هاوبەش بکەن، پێشتر وەک تای تەرازوو فەرمانمان پێدەکرا، بەڵام بە گەیشتنی گەریلاکان و ناسینی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی خۆمان لە فەرمانەکان بپارێزین و خۆمان پەروەردە دەکەین و بەم ڕاهێنانانە بە لاوازییەکانی کۆمەڵگاکەماندا تێپەڕ دەبین".

 

بەم وشانە کۆتایی بە قسەکانی هێناو وتی: "خۆزگە لەمێژە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆمان بناسیایە بۆ ئەوەی لە خەوی مەرگ هۆشیاربووینایە، ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەوە، هەریەکەمان لە گوندێک و ناوچەیەک، بەڵام هەموومان وەک خوشکین، ئێمە هەموومان هاوڕێین، ئێمە کاتێکی زۆر باشمان پێکەوە هەیە، ئەگەر بە ڕێبەری ئاپۆ نەبێت، ئێمە چۆن دەگەینە یەکتر، بۆ ئێمە، بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ هەناسەی هەتاهەتاییمانە"

 

"دەبێت ژن فشارو زۆرداری نەناسێت"

باتریز دەخیل، تیشکی خستە سەر ئەو فشارەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە و وتی: "دوای فەرمانەکە ژنانی شەنگال هەنگاوی گەورەیان وەرگرت، ژنان لە ماڵ دەرچوون و ڕۆڵی سەرەکیان لە هەموو دامەزراوەکاندا گێڕا، بەڵام بەداخەوە، فشاریش لەسەر ژنان هەیە دەتوانین بڵێین ئەگەر فشار نەهێنرێتە سەر ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی گەورەتر بۆ کۆمەڵگe و وڵاتەکەیان ببینن بەڵام تا ئێستا بە تەواوی ئەم فشارەمان لەسەر ژنان لا نەداوە، داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین کە بیر لە داهاتووی خۆیان بکەنەوەو خۆیان بۆ داهاتوویەکی گەشتر پەروەردەو زانا بکەن".