ژنانی جولەمێرگ: دەسەڵات جارێکی تر سەرناکەوێت
ئەو ژنانەی باسیان لە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ کرد، ئاماژەیان بەوەکرد، قەیوم ناناسن و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن.
مەدینە مامەدئۆغڵو
جولەمێرگ- کاردانەوەکان دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ لە زیادبووندایە، چالاکیی "ئێشگری دیموکراسی" کە لەلایەن پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە بەردەم بینای پارێزگار لە ناوەندی شار دەستیپێکردووە بەردەوامە، پشتیوانی گشتی بۆ ئێشکگریەکە ڕێگری لێدەکرێت، پەرلەمانتاران و ئەو هاووڵاتیانەی کە زۆرجار دەڵێن سوورن لەسەر چالاکییەکانیان، ئاماژەیان بەوەکرد، قەیوم قبوڵ ناکەن.
ژنانی جولەمێرگ قسەیان بۆ کردین و ئاماژەیان بەوەکرد، داوای دیموکراسی لە حکومەت ناکەن، بەڵکو بە دەستی خۆیان هیوایان بەدەستدەهێنن.
"بە هەڵبژاردن ناتوانن، بە دزی دەیکەن"
ڕوکیە تەمەل ئاماژەی بەوەکرد، گەل قەیوم قبوڵ ناکەن و وتی: ئێمەی ژنان ئەو نادادپەروەرییە قبوڵ ناکەین، ئیرادەی گەل لەناو دەبەن، گەل دەبێت خاوەندارێتی ئەو ئیرادەیە بکات، ئەم نادادپەروەرییە نەک بەرامبەر بە پارتێک یان بەشێک، بەڵکو بەرامبەر هەموو گەلی کورد کراوە، ئەم فەرمانانە قبوڵ ناکەین، سەریان بۆ دانانەوێنین، هیچ نەماوە نەیکەن، پارەیان دابەش کرد، هەموو شتێکیان کرد، ئەوەی بە هەڵبژاردن نەیانتوانی بیکەن، بە دزی دەیکەن، هەموو شتێکیان کرد بۆ فریودانی گەل، بەڵام گەل فریو نەدرا، خاوەنی ئیرادەی خۆیان بوون، لێرە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، تا کاردانەوەی گەورە نیشان نەدەین، ئەم ڕووداوانە زیاتر دەبن.
"چاوەڕوانی دیموکراسی لە حکومەت ناکەین"
گوڵهان ئوچار ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی حکومەت نەیتوانی بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بیکات، دەیانەوێت بە قەیوم بیکەن و وتی: ئەم گەلە ئەو گەلەیە کە بە خەباتی خۆیان ناسراون، ئەمڕۆش وەک دوێنێ بەرخۆدان دەکات، بە هەموو ڕێگایەک هەوڵ دەدەین، چ لە ڕووی یاساییەوە و چ لە ڕووی دیموکراسییەوە، هیچ چاوەڕوانییەکمان لە حکومەتێک نییە کە دیموکراسییەکەی بەو شێوەیە پێشێل کراوە، وەک چۆن لە کاتی هەڵبژاردندا قەیوممان لابرد، ئێستا شارەوانی خۆمان وەردەگرینەوە، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان دەکەین و بەرخۆدان دەکەین، گەل وەڵامی پێویست دەداتەوە بەو دزانە، ئەم جۆرە سیاسەتە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت.
"ئیرادەی گەل قبوڵ ناکەن و بە ترسەوە هەنگاو دەنێن"
ئەڤین تان ڕوونیکردەوە، ئەوان لە ئیرادەی گەل دەترسن و وتی: دژی دەسەڵات و ئەم عەقڵیەتەین، ساڵانێکە لەم شارە هیچ نەکراوە، هەرچەندە ئێمە هەڵبژاردنمان بردەوە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی قبوڵی نەکەن، چونکە ئیرادەی ئەم گەلە قبوڵ ناکەن، بە ترسەوە هەنگاو دەنێن، بەردەوام دەبن لە دزیکردن و خزمەتی گەل ناکەن، بۆ وەستاندنی ئەمە هەنگاو بۆ دواوە نانێین، وەک دایکانمان دەڵێن تا کۆتایی تێدەکۆشین، دەبێت گەل ڕێگە بەم داگیرکارییە نەدەن و بێدەنگ نەبن.
"ئەوان جارێکی تر سەرناکەون"
سێڤدا دوران تورسون ڕایگەیاند، ٨ ساڵە گەل لەلایەن قەیومەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام وەڵامی ئەم دۆخە لە هەڵبژاردندا درا و وتی: هەموو شتێک دەکەن بۆ لەناوبردنی ئیرادەمان، دەنگمان بە شارەوانی دا بۆ خزمەت، ئەمڕۆ بە قەیوم تەنها پارە ناخۆن، ئامانجیان لەناوبردنی سیستەم و هاوسەنگی کۆمەڵایەتیشە، ئەم گەلە و ئیرادەکەی بێخاوەن نین، هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگاکەمان بگۆڕێت، ئەم وەڵامە و بەرخۆدانمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، ئەوەی لە سێ سەردەمدا نەیانتوانی بەدەستی بهێنن، جارێکی تر ناتوانن بەدەستی بهێنن.