ڕوبار یوسف داوای هەڵوێست دژی دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر دەکات
ڕووبار یوسف، چالاکوانی مەدەنی خەلکی شاری هەولێر لە دەرەوەی وڵات لە گرتە ڤێدیۆییەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر دەربڕی و داوایکرد هەموو کەسێک هەڵوێستی هەبێت.
ناوەندی هەواڵ
ئیوارەی ئەمرۆ ٢٢ی نیسان، بڕیارە تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەولێر بکات و لە لایەن پەدەکەوە بە هەڵواسینی ئاڵای تورکیا لە شەقام و لەسەر قەڵای هەولێر پێشوازی لیدەکرێت، ئەمەش کاردانەوەی چالاکوانان و زۆرینەی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتی جیاوازی لێکەوتەوە.
لە چوارچێوەی نیگەرانییەکان ڕووبار یوسف، چالاکوانی خەڵکی شاری هەولێر لە دەرەوەی وڵات لە گرتە ڤیدیۆییەکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: نیگەرانی خۆم دەردەبڕم بۆ ئەوەی ئەمرۆ لە شارەکەی خۆم لە شاری هەولێر ڕوودەدات، ئەو قەڵایەی، ئەو هەولێرەی، ئەو کوردستانەی کە بە خوێنی دەیان و سەدان گەنجی کورد پارێزراوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینم بە ئاڵای سووری تورکیا دانراوە، ئەوە جێی نیگەرانی من و هەموو کوردێکی بەنامووسی وڵاتەکەمە، بۆیە من نیگەرانی خۆم دەردەبڕم.
"داعش بەدەستی کچانی وڵاتەکەی من کۆتایی پێهات"
ئاماژەی بەوەشکرد، "١٢ ساڵ بەر لە ئێستا ئەردۆغانی فاشیست ئەردۆغانی خوێنمژ، خۆی و پلانێکی گڵاوی پیسی دروستکەری داعشی هێنا بۆ کوردستان، ئامانجیشی لە دروستکردنی ئەو گروپە لەناوبردنی گەلی کورد بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بە تایبەتی لە ڕۆژئاواو باشووری کوردستان، ئەوەبوو خۆشبەختانە پلانەکەی ئەردۆغان سەری نەگرت و خەونە گەورەکەی نەهاتەدی، کچان و کوڕانی شاخ کچان و کوڕانی گەریلا توانیان خەونەکەی ئەردۆغان لەناوبەرن".
وتیشی: داعش لەسەردەستی کچانی وڵاتەکەی من کۆتایی پێهات، ئەمەش بووە ڕەمزێک لەهەموو وڵاتانی دنیادا، ئەو شانازییە نابێت لەبار ببردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی ڕۆژنامەنووسان و دایکان و باوکان، ژنی ماڵ، مرۆڤی بە ڕەوشت و بەهەڵوێستە کە ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە ناڕەزایەتی دەرببڕن، بە دێڕێکیش بێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵێن "نا بۆ هاتنی ئەردۆغان"، وتیشی: دووبارە داوا لە هەموو کج و کوڕانی وڵاتەکەم، داوا لە هەموو چالاکوان دەکەم داوا لە هەموو مرڤێکی ئازادیخواز دەکەم ئەمرۆ کاتی ئەوەیە بێدەنگ نەبیت، زۆر ناڕازیم لەو دۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیەو هیوادارم پەیامەکەمان بگاتە لایەندی پەیوەندیدار و هەلوێستان هەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕووبار یوسف وتی: ئەو پلانەی ئەمڕۆ ئەردۆغان پێیەتی دەیەوێت گەلی کورد لەناوبەرێت، گەلی کورد قڕ بکات، بە هاوکاری بنەماڵەی بارزانییە، بەداخەوە بێڕوویی و بێچاوڕوویی ئەوان گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی کە بتوانن زۆر بە ئاسایی یەک کەناڵ لە خزمەتی هاتنی ئەردۆغان بێت و هەموو هەولێر بکەن بە ئاڵای بۆگەنی پیسی فاشیستی تیرۆرست، کورد نامرێت کورد هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت.