٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا لە کۆیلایەتی مۆدێرندا دەژین

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دروستبوونی شەڕە چەکدارییەکان لە نێوان وڵاتان و گۆڕانی کەشوهەوا بارودۆخی خەڵکی خراپتر کردووە و خەڵکیان ناچارکردووە بە ئەنجامدانی کاری زۆرەملێ یاخود هاوسەرگیری ناچاری.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵانی ڕابردوودا گیریان خواردووە لە کاری زۆرەملێ یان ئەنجامدانی هاوسەرگیری ناچاری و قەیرانەکانی دیکە بە ڕێژەی پێنجەم بەرزبووەتەوە و لە هەر ڕۆژێکدا گەیشتووەتە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس.

 

ڕێکخراوی کار و کاروباری کۆچبەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ دامەزراوەی بێبەرامبەر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەریخستووە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانە ناچار کراون بە پێچەوانەی ویستی خۆیان کار بکەن و ئەوانی دیکەش بە ناچاری هاوسەرگیریان کردووە.

 

لە هەر ١٥٠ کەس لە جیهاندا نزیکەی یەک کەس گیرۆدەی فۆرمەکانی کۆیلایەتی مۆدێرن بووە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردووکیان کەوتوونەتە ژێر پێناسەی کۆیلایەتی مۆدێرن بەو پێیەی کەسانێک بەشداربوون کە "ناتوانن ڕەت بکەنەوە یان ناتوانن بڕۆن بەهۆی هەڕەشە، توندوتیژی، فریودان، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات یان جۆرەکانی تری زۆرەملێ" ڕووبەڕوویان بوەتەوە  و بەشێوازێک لە ژیانێکی کۆیلایەتیدا دەژین.

 

بەپێی راپۆرتێکی نوێ، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامانجێکی دانابوو تا ساڵی ٢٠٣٠ هەموو جۆرەکانی کۆیلایەتی مۆدێرن بنبڕ بکات، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی کاری زۆرەملێ یان هاوسەرگیری زۆرەملێ بوون لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ بۆ ١٠ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

 

بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ەوە دۆخەکە خراپتر بوو، کە بارودۆخی خراپتر و ئاوسانی ئاستی قەرزەکانی زۆرێک لە کرێکاران و هەروەها ململانێی چەکداری و گۆڕانی کەشوهەوا و خەڵکی لە هەژارییەکی زۆردا هێشتبووەوە و ژمارەیەکی زیاتری ناچارکرد کۆچ بکەن.

 

کۆیلایەتی مۆدێرن لە بنەڕەتدا لە هەموو وڵاتێکدا بوونی هەیە، زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکانی کاری زۆرەملێ و یەک لەسەر سێیان لە هاوسەرگیری زۆرەملێ لە وڵاتانی داهاتی سەرەوە-ناوەند یان داهات بەرزدا هەیە، چونکە بە گرنگیەوە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەم کێشەیە تەنها تایبەت نیە بە وڵاتانی هەژارنشین.

 

ڕێکخراوی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری تووشبوونی هەموو دۆخێکی قورس و کۆیلایەتی ناچاری ڕووبەڕووی کرێکارانی کۆچبەر دەبێتەوە زیاتر لە سێ هێندەی خەڵکی ناوچەکە.

 

هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ڕایگەیاندووە کە ژنان و منداڵان لەم نێوەندەدا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لە راپۆرتەكەدا روونكراوەتەوە، منداڵان لە هەر پێنج كەسێك یەكێكیان پێكدەهێنن كە لە كاری زۆرەملێدا كاردەكەن، زیاتر لە نیوەیان لە بەهۆی توشبونیان بە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی و بازرگانی پێوەکردندا گیریان خواردووە.

 

هەروەها  ئەوەش لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ١٤٪ ئەوانەی لە کاری زۆرەملێدان ئەو کارانە دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە سەپێنراوە بەسەریان.

 

لەلایەن نووسینگەی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ٣١ی ئاب بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتووە کە پێشێلکارییە جددییەکانی مافی مرۆڤ لە چین ئەنجامدراوە و دەستبەسەرکردنی ئویغورەکان و موسڵمانانی دیکە لە شینجیانگ رەنگە تاوانی دژی مرۆڤایەتی پێکبهێنێت.