کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم زیندانی ڕەجایی شار بۆ ڕێگریکردن لە لەسێدارەدان

لەو کاتەی کە دوو گەنج بە ناوی محەممەد قەبادلوو و محەممەد برۆغنی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە، خۆپیشاندەران و بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندانی ڕەجایی شار کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەمان کاتدا کە محەممەد قەبادلوو و محەممەد برۆغنی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە، خۆپیشاندەران و بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندانی ڕەجایی شار کۆبوونەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هاوڵاتییانی شارەکانی ورامین، کەرەج، تاران و پاکدەشت لە بەردەم زیندانی ڕەجایی شار کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "ئەمە دواهەمین پەیامی هەڵگیرسانی ڕاپەڕینە" خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سێدارەدان بوون.

 

باس لەوەش کراوە کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و ئینتەرنێت بە تەواوی پچڕاوە و ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکراون، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو حوکمە یان هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانی ئەو دوو گەنجە نییە.