گیان بەختکردوو جیهان بیلگین؛ شوێنکەوتەی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمانین

جیهان بیلگین، ڕۆژنامەنووسە بوێر و بە هەڵوێستەکەی لە شەڕ نەترسا، دوێنێ لە نزیک بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان لەلایەن فڕۆکەی دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج.

ناوەندی هەواڵ

 

پەیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز- ANHA جیهان بیلگین و ڕۆژنامەوان نازم داشتان، کە لە ٨ـی کانوونی یەکەمەوە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانیان و بەرخۆدانی دژی ئەوانیان دەگواستەوە، دوێنێ، ١٩ی کانوونی یەکەم لەلایەن فرۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و گیانیان بەختکرد.

 

ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان دوێنێ، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری ڕۆژنامەنووسیی بوون، لە کاتژمێر ٠٣:٢٠ خولەکی دوای نیوەڕۆدا، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کرا.

 

جیهان بیلگین کە چەندین ساڵە لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا کار دەکات، چاونەترسانە لە ژێر بۆردوومان و هێرشەکاندا، تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دەگواستەوە.

 

لە  پرۆسەی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە باکووری کوردستان و تورکیا، دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەستپێکرد و دەیان کەسی ئازادیخواز و دڵسۆزی گەلی کورد و ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکرد، لەو سەروبەندەدا وەک ڕۆژنامەنووسێک جیهان بیلگین هەڵوێستی خۆی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، ئێمە شوێنکەوتەی ئاپێ مووساین و دەستگیرکردن و کۆمەڵکوژی نامانوەستێنێت.

 

"هێزی خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردی تێکناشکێنرێت"

جیهان بیلگین، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد، پلانی سولەیمان سۆیلو بوو و وتی: ئەو بۆ پڕوپاگەندە کردن بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد کرد، گرنگ نییە چەند هێرش دەکەنە سەر هێزی ڕۆژنامەوانی کوردی کە خەبات دەکەن، بەڵام ناتواندرێت تێکبشکێندرێت، چونکە میراسێکی گەورەی ئاپێ موسایە، ڕۆژنامەگەری کوردی هەر بەردەوامەو دیموکراسی شکستخواردوو لە تورکیا زیاتر دەردەکەوێت و ئەمەش بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا دەبێت،  بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و شوێنکەوتوانی ئاپێ موسا، کە هەوڵیان دەدا لە هەموو ساتێکدا ڕاستی بنووسن و بڵێن، دەیانویست هەستی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر گەلی کورد زیاد بکەن.

 

"دەبێت حکومەت بڕوخێت"

جیهان بیلگین سەبارەت بە ئیرادەی گەل بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا وەها هەڵسەنگاندنی دەکرد، "دەبێت دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەناوببرێن، کۆمەڵگە و گەل نایانەوێت ئەم حکومەتە لەسەر پێیەکانی بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لەم کارەدا، پێویستە هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی دەستی خۆی بخاتە ژێر بەردەوە و ئەم دەسەڵاتەی لە دژی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و دیموکراسیە دەربکات، لەم پرۆسەیەدا پێویستە خەباتی ژنان، ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران و ئازادیخوازان زیاد بکرێت.

 

"تێکۆشانی ڕۆژنامەنووسان ناوەستێت"

جیهان بیلگین لە کۆتایی قسەکانیدا وەها خەباتی بەردەوامی ڕۆژنامەنووسانی هەڵسەنگاند، "دەبێت ئاکەپە و مەهەپە بزانن کە ئێمە شوێنکەوتووی ئاپێ موساین، ئێمە شوێنکەوتووی ڕێگاکەیین، هەرچی دەستگیرکردن و کۆمەڵکوژییەک کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، ئەوەیان بەدەست نەهێنا، بەو شێوازە نە خەباتی گەلی کورد و نە ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بوەستێنن. هەتا کۆتایی، ئێمە شوێنکەوتووی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمانین.