ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان داوای تێکۆشان دەکەن
ڕێکخراوەکانی ژنان لە کانتۆنی جزیرە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک داوای تێکۆشانی یەکگرتوو دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دەزگای ژنانی ئازادی سووریا و ئەنجومنەی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، لە شاری دێریک لە کانتۆنی جزیرە، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، هەروەها دژی ئاوارەبوونی دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهببا بەیاننامەیەکی هاوبەشی دا.
بەیاننامەکە لە بەردەم بینای کۆنگرەی ستار بە ئامادەبوونی دەیان ئەندامی ئەو ڕێکخراوانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا و لەلایەن لەیلا عومەر، بەڕێوەبەری دەزگای ژنانی ئازاد لە دێریک، خوێندرایەوە.
بەهۆی هێرشەکانەوە دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەبینین سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ لە شەهبا و تیل ڕەفعەت دژ بە گەلەکەمان دووبارە دەبێتەوە؛ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم هێرشە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ داندراوە و لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجام دراون، هێرش و تاوانەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی بەها مرۆیی و ڕەوشتییەکانن، مێژووی ئەم چەتانە پڕە لە کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی سڤیل و ژنان و کۆمەڵکوژی دژی گەل.
لە بەیاننامەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر حەلەب و شەهبا و تل ڕەفعەت بە توندی شەرمەزار کرا و داوا لە هەموو ژنان کراوە کە خەباتێکی یەکگرتووی جیهانی دژی ئەو هێرشانە بکەن.