کەژەکە: پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەرز بکاتەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە بارەی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا لێدوانێکی دا و وتی: لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان پێویستە خەبات بەرز بکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی شەهبا-عەفرین بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی دەوڵەتی تورکیا کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەکتەری سەرەکی ئەو هێرشانە دەوڵەتی تورکیایە.
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
جەنگی جیهانی سێیەم هێشتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، بەتایبەت دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل- حەماس و ئیسرائیل- حزبوڵڵا، وا گریمانە دەکرا کە شەڕەکە بۆ سووریا و عێراق تەشەنە بکات، هێزە هەژموونخوازە نێودەوڵتییەکان هەموو دەرفەتێک پەیڕەو دەکەن بۆ زیادکردنی کاریگەری و دەسەڵاتی خۆیان و هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەدەن بە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی و قازانجی ئابووری خۆیان، لە ئەنجامی ئەمەشدا شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆ سەر سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.
دەوڵەتی تورکیا لە پشت ئەم هێرشانەوەیە
چەتەو داڕێژەرانی داعش و قاعیدە جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر کورد و ژن و گەل، بەم هێرشە، جارێکی دیکە کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆساید و جینۆسایدی ژنان ڕوودەدات، ڕوونە کە دەوڵەتی تورکیا لە پشت ئەم هێرشانەوەیە، ئەم شەپۆلە هێرشە کە لەلایەن هێزەکانی وەک ناتۆ پاڵپشتی دەکرێت، هیچ قازانجێکی بۆ ئاشتی گەل و پێکەوە ژیانیان نییە، بە تایبەتی ئەم هێرشانە لە یەک کاتدا بۆ سەر تل ڕەفعەت و مەنبج و تیل تەمیر و ڕۆژئاوا دەستی پێکردووە، ئەوە نیشان دەدات کۆمەڵکوژی و جینۆسایدێکی نوێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە، ماوەیەکی زۆرە دەسەڵاتدارانی تورکیا باس لە کۆمەڵکوژی نوێ و هێرشی جینۆساید دژی کورد دەکەن، ئەمەش هێرشێکە بۆ سەر ژیان و حوکمڕانی دیموکراتیک و یەکسان و هاوبەشی گەلانی کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی، چیچانی و تورکمان لەسەر خاکەکەیان، چونکە حەز بە مۆدێلی ڕۆژئاوای پێکەوە ژیان لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی و پاراستنی فرەچەشنی گەلان ناکەن؛ هەروەها دەوڵەت وەک کۆتایی سیاسەتەکانی میللەت و ڕەگەزپەرست و ناسیۆنالیست دەبینن و هێرش دەکەنە سەریان، ئەکتەری سەرەکی ئەمە دەوڵەتی تورکیایە، چەتەکانی قاعیدە و داعش لە ماوەیەکی کورتدا بە بەکارهێنانی میتۆدی شۆک هێرشیان کردە سەر حەلەب و گرتیان، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم دۆخە جیاواز نییە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان کە هەوڵی دیزاینکردنی ناوچەکە دەدەن. کشانەوەی پاشماوەکانی داعش بۆ ئیدلب، مەشق و ڕاهێنان و چەکدارکردن و ئامادەکارییان لەوێ، هەروەها هێرشەکەیان نیشان دەدات کە دۆخێکی پلان بۆ داڕێژراوە و ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەن، ڕوون بوو کە ئەم هێزانە لە ناوچەکەدا پلان و بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا لە پێناوی هەژموونیدا داناوە، جگە لەوەش سوپای سووریا بەبێ ناڕەزایەتی کشایەوە و هێزەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ سووریا پشتیوانی جددییان نەکرد بۆ وەستاندنی هێرشەکان، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هێرشەکان و سیاسەتە گەندەڵەکان کاریگەرن لەسەر ژیان و خوێنی گەل.
ئەوان نایانەوێت ئەم جوگرافیایە ببێتە مەیدانی یەکسانی و ئازادی
وەک لە زۆرێک لە شەڕ و هێرشی هاوشێوەدا دەبیندرێت، لەم هێرش و سیاسەتە شەڕانەدا ژن و گەل و منداڵ دەکوژرێن، هێرشیان دەکرێتە سەر و دەخرێنە ژێر سیاسەتی جینۆسایدەوە، ئەم هێز و مێشکی سەلەفی/جیهادییە، بۆ ئەوەی بتوانن جارێکی دیکە ژن وەک کۆیلە/خزمەتکار بەکاربهێنن و بیفرۆشن و چالاکانە جینۆسایدی ژنان ئەنجام بدەن، کەوتنە ناو بزووتنەوەکە، ژنان ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ دەبنەوە وەک هێرشە جینۆسایدەکانی ساڵی ٢٠١٣/٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە.
ئەوان نایانەوێت ئەم جوگرافیایە بۆ ئازادی ژن ڕوون ببێتوە نەک ببێتە مەیدانی یەکسانی و ئازادی بە پیشەنگایەتی ژنان، ئەم هێرش و کۆمەڵکوژییە لەلایەن خاوەن ئەم چەمک و مێشکەوە ئەنجام دەدرێت.
بەبێ دواکەوتن، کاریگەرانە هەڵسوکەت بکەن، تێکۆشان بەرز بکەنەوە
وەک تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان، کە بە تێگەیشتن و ڕوانگە و پارادایمی دروستکردنی ئایندەیەکی یەکسان و ئازاد کاردەکات، جارێکی دیکە دەڵێین و ڕایدەگەیەنین کە ئەوانەی عەقڵیەتی پیس و کوێریان هەیە، دەدۆڕێن، ئێمە ئەم تاریکییە دەشکێنین کە خاوەندارێتی و پێشخستنی و پشتیوانیی ئایدۆلۆژیا و سیستمی زاڵ بەسەر پیاواندا دەکات، داوا لە هەموو ژنان دەکەین بێ دواکەوتن کاریگەرانە هەڵسوکەوت بکەن، تێکۆشان بەرز بکەنەوە و پشتیوانی تێکۆشانی ڕۆژئاوا بکەن، لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە بەربەرییە، پێویستە لەسەر بنەمایەکی کاریگەر و بەهێز بەرگری لە خۆمان بکەین. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەگەر ئەمڕۆ نەیکەین، ڕەنگە سبەی درەنگ بێت، هەموو ئەو گەلەی لە ڕۆژئاوا دەژین، کە ژیان و داهاتوویان لە ژێر مەترسیدایە، پێویستیان بە ڕێکخستنەوەی خۆیان هەیە و بەرخۆدانەکە بەرەو بەرزترین ئاست ببەن.
پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات خەباتی خۆی بەرز بکاتەوە
ئەمڕۆ کورد و گەلی دانیشتووی ناوچەکە، بە تایبەتی لەگەڵ هێرشە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک، کەوتنە چنگی جینۆسایدی نوێ. هەروەک ساڵی ٢٠١٤پێویستە لە هەموو شوێنێک بوەستین و خەبات لە سەرانسەری کوردستان و ئەو شوێنانەی کە تێیدا دەژین بڵاو بکەینەوە، لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات نابێت گەلەکەمان دوا بکەوێت و خەبات بەرز بکاتەوە، پێویستە هەموو هێزەکانی دۆست و هاوپەیمانی و چەپ و سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕ و دژە سەرمایەداری بزانن کە پێویستە ڕووناکی لە کوردستان بەهێز بکرێت نەک تاریک بکرێت، بێگومان ئەم تاریکییە دەبێتە تاریکی هەموو ژن و گەلەکان، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش داوا لە هەمووان دەکەین ئاگاداری داهاتووی گەشمان بن.