کەژەکە: پێویستە ژنان شەقام بکەنە ناوچەی بەرخۆدان

کەژەکە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی مێردین و ئیلح و خەلفەتی ناڕەزایی دەربڕی و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە کە دوژمنی ژنان و ڕگەزگەرایە، پێویستە ئێمەی ژنان شەقام بکەینە ناوچەی بەرخۆدان.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بە دانانی قەیوم لە شارەوانی مێردین، ئیلح و خەلفەتی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "گەلی ئازیزمان، ژنان، گەنجان، لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی، دۆستانمان، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی دوژمنی کورد و ژنان بووین. تا فاشیزم تێکشکێنرێت و لەناو دەچێت، مەحاڵە کە زەمەن و ڕۆژەکان ڕووناک ببنەوە. تەنیا ڕاستی ئەوەیە کە بۆ ڕزگاربوون لەم دەوڵەتە فاشیستە و هەموو ئامێرەکانی، دەبێت تێکۆشان بۆ ئاستی سەرهەڵدان بەرز بکرێتەوە، هەڵوێستی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە پیشان بدرێت و بەرخۆدان بکرێت. ئێمە جارێکی تر بە متمانە و دڵنیایی خۆمان دەڵێین ئەم دەسەڵاتەی دوژمنی ژنان و دوژمنی کورد و بکوژ و فاشیستەکان تێکدەشکێنین. شارەوانیەکانی مێردین و ئیلح و خێڵفەتی کە بە دەنگێکی ڕیکۆرد شکێن سەرکەوت، جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی دوژمنی ژنان و کوردەوە دەستی بەسەردا گیرا و قەیومیان لەسەر دانرا. ڕۆژی ١ی ئەم مانگە دەست بەسەر شارەوانی ئیسنیورتی ئەستەنبوڵدا گیرا. تاکە هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو کە ئەحمەد عوزێر سەرۆکی شارەوانی کوردە. دەوڵەتی تورکیا کە نموونەیەکە لە تورکیای هیتلەر، جارێکی تر لە ترسی لە ناو چوون هێرشی کردە سەر ئیرادەی ژن و گەلی کورد و پشتگوێیانی خست. لە بەرامبەر ئەم هێرشە بێباکانەی دوژمنایەتیدا، جگە لە بەرخۆدان و تێکۆشان نابێ قبوڵ بکرێت. سەرۆکی شارەوانی ئیلح بە زۆرترین دەنگ لە هەموو تورکیا هەڵبژێردرا. دیارە ئەمە دەوڵەتی ڕەگەزگەرا و نەتەو پەرەست و دوژمنی ژن  زۆرناڕەحەت کردووە. دیارە بە خۆڕاگری و تێکۆشان هەموو ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین. کلیلی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەدۆڕێت، ژنان و گەل سەردەکەون"

 

 خۆڕاگری دەبێتە بەشێک لە مرۆڤ و ژن

لە ڕاگەیاندراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا ئاماژە بەم خاڵانە کرا:

 

"گەل و ژنانی ئازیزمان

بۆ ماوەی مانگێک سەیری شانۆگەرییەکی ئەم دەسەڵاتەمان کرد کە خۆی ئامادەی کردبوو و نمایشی کردبوو. پێدەچێت درکی بەوە کردبێت کە هیچ هەوادارێکی ئەم یارییە نییە، بینیویەتی کە کورد و ژن و هێزە دیموکراسیەکان و خەڵکی تورکیا باوەڕیان پێی نەبووە، بۆیە لە ترسی بنکەوتن، هێرشەکانی هێندەی تر بەرفراوانتر و قورستر کرد. ئەم دەوڵەتە فاشیستییە کە ٢٢ ساڵە لە تورکیا و کوردستان خوێنی گەل دەڕێژێت، زیاتر لە لایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و کورد و ژنانەوە ناسراوە. دەزانم هەموو قسە و هەنگاوێکی باش بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی دەسەڵاتی فاشیستییەکەی دەگیرێتەبەر. تێدەگەین کە گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لەسەر ئامادەکردنی دەستووری نوێ، هەروەها سڵاوی باخچەلی و بانگەواز بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا، هەمووی لە چوارچێوەی ئەم چەمکەدا لەسەر زەمینە و مەیدانی نوێی هێرشەکان بۆ لەناوچوون بەڕێوەدەچن. بەم چەمکە نوێیەی هێرشەکان، جارێکی دیکە ڕوون بووەوە کە دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێک بۆ کورد و ژن و گەل نانێت، لە دڵەوە نایانەوێت کێشەکانی لە تورکیا چارەسەر بکەن. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی تر سزای دیسپلین و قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش وێنە و ڕەنگی ئەو سیاسەتەی دەرخست کە جێبەجێ دەکرێت. لە ماوەی مانگێکدا لە وتنی 'دەبێت یەکڕیزی ناوخۆیی خۆمان پتەوتر بکەین'، بۆ هەنگاوەکانی لەناوبردنی چارەسەر و یەکڕیزی ناوخۆیی، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ترسی لە دۆڕان زۆر گەورەیە.  جارێکی تریش درک بەوە کرا کە جگە لە خەباتێکی بەهێز دژی ئەم دەسەڵاتە هیچ ڕێبازێکی ڕاستەقینە نییە. خۆڕاگری و تێکۆشان دەبێتە پشکی مرۆڤ و ژنان. پێویستە بە زووترین کات ئەم دەوڵەتە فاشیستییە تێکشکێنرێت. ئەمەیە کە پێویستە بکرێت.

 

پێویستە بزانین لە لایەک هێرشی جینۆساید لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەنەوە و لە لایەکی ترەوە سیاسەتی دابەشبوون و سەرلێشێواوی بەڕێوەدەبەن. دەبێت ئەوە بزانین کە ئەوان لە سەر ناوی گەلی کورد و لە خەباتیاندا سیاسەتی ئاسایی کردن و میکانیزم و سیاسەتی دروستکردنی دووبەرەکی و حزبایەتی لە چوارچێوەی هێڵی شۆڕشگێڕی کوردیدا جێبەجێ دەکەن. سیاسەتێکی هاوشێوە لەسەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت. بۆیە لەدژی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، پێویستە هەموو پارتە نیشتمانپەروەر و دیموکراسی و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا و کوردستان هێزەکانیان یەکبخەن و بەرخۆدانی زیاتر نیشان بدەن و شەڕی سەختتر بکەن. وەک ژن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لەم دەوڵەتە ڕەگەزگەرا و دوژمنکارە ڕزگارمان بێت، پێویستە شەقام بکەینە ناوچەی تێکۆشان. ئەوان دەڕۆن، کەمی ماوە. تا ئەم دەوڵەتە نەڕوات، سەرەڕای کوشتنی ژنان و منداڵان، قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێگری لێناکرێت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا قووڵتر و زیاتر دەبێت. تاکە ڕێگایڕزگاری، ڕزگاربوونە لەم دەسەڵاتە فاشیستییە. پێویستە ئەمە ئامانجی یەکەم و سەرەکیمان بێت.

 

پێویستە تێکۆشانمان گەورە بکەینەوە

تا مافی شوناس، زمان، کولتوور، واتە مافە بەکۆمەڵەکانی گەلی کورد جێبەجێ نەکرێت و چارەسەر نەکرێت، دیموکراسی و ئازادی و ئاشتی لە تورکیادا بەدی نایەت. تورکیا تەنیا بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەتوانێت پێشی بە کوشتنی ژن و منداڵ و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و گەندەڵی بگرێت. ئێمەی ژنان دەبێ ئاگاداری ئەو ڕاستییە بین و وەک ژن و گەل، هێزمان یەکبخەین، تێکۆشانمان بۆ دروستکردنی تورکیایەک کە کێشەی کوردی چارەسەر کردبێت و بووبێتە دیموکراسی زیاد بکەین. جگە لە تێکۆشان و خۆڕاگری، ژنان و گەلەکەمان پێویستە چاو و گوێی خۆیان بەرامبەر قسە و سیاسەتی دیکە دابخات. تاکە چارەسەری خۆڕاگرییە، شکستپێهێنانی ئەم ڕژێمە فاشیستە، کۆتاییهێنان بە دەسەڵآتدارییە. داوا لە ژنان و گەنجان و گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی و هەموو هێزە بەرپرسەکان دەکەین لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان و بەرخۆدان زیاتر بکەن.