یەکەم کۆنسێرتی گروپی میوزیکی مەولەوی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
پاش سێ ساڵ له دامهزراندنیان، گروپی میوزیکی مەولەوی یهكهم كۆنسێرتیان له ههڵهبجه ڕێكخست.

هەڵەبجە
گروپی میوزیكی مهولهوی، گروپێكی خۆبهخشی میوزیكیه له شاری ههڵهبجه، ماوهی سێ ساڵه دامهزراوه و ژهنیارهكانیان لە هەردوو ڕەگەزن، ئەم گروپە خۆبەخشانە دامەزراوە و ئامانجیان پەرەدانە بە بواری هونەری لە شارەکە، ئێوارەی دوێنێ دوای سێ ساڵ لە دامەزراندنیان، یەکەمین کۆنسێرتیان لە هەڵەبجە ڕێکخست.
سەناریا فاروق، یەکێکە لە دەفژەنانی گروپەکە، وتی: ئەندامی ئەم گروپەم و چوار کچ و کوڕین، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم گروپەش ئەوەبوو کە گروپێکی سەرکەوتووە، دڵخۆشم کە توانیومانە بگەینە ئەم قۆناغە و بە دڵی هەموو لایەک دەبێت، ئامێری دەف خولیای خۆم بوو، لە چەندین بۆنە بەشداریمان کردووە و ئەمە یەکەم کۆنسێرتی تایبەتی گروپەکەمانە، پەیامم بۆ کچان و گەنجان ئەوەیە، واز نەهێنن لە خولیاکانیان و بەردەوام بن لە هەوڵدان.
ژیلا یاسین، گەنجێکی ترە و بە ئامێری دەف بەشدار بووە، وتی: ماوەی ساڵێکە لێرەم و پاش ئەوەی کۆژەنی گروپەکانم بینی، هەوڵمدا میوزیک و هەڵەبجە ببوژێنینەوە.
لە کۆنسێرتەکەدا شەش بەرهەم پیشکەشکرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی گەرم لە گەنجان کرا.