ژنان لە دەوری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان هۆشیار و بەڕێخستن دەکەن

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە ناوەندی شاری شەنگال، سیمینارێک بەڕێوەچوو و باس لەوە کرا کە عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە هیوای ئازادی بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

جیلان ڕؤژ

 

شەنگال- لە چوارچیوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێىەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە شەنگال لە لایەن ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال و ئەنجومەنی گشتی شەنگال، سیمینارێک بەڕێوەچوو.

 

سیمینارەکە کە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد، هەڵسەنگاندنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ پێکهاتەی ئێزدی پێشکەشکرا و ئەو کەسانەی بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد، بۆچوونی خۆیان دەربڕی. لە گفتوگۆکاندا  باس لەوە کرا کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕێبەرەیە بۆ هەموو گەلی ستەم لێکراو بووە بە هیوای ئازادی، بۆیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی هەموو گەلان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

دوای هەڵسەنگاندنەکان، سیمینارەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

 

"ژن خۆیان دەناسن و خۆیان بەڕێخستن دەکەن"

سەبارەت بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە چۆن ژنان خۆیان لە دەوری هزر و فەلسەفەکەی ڕێکدەخەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی شەنگال، ئەمشێ ڕەشۆ، وتی: لە شەنگالەوە تا چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهاندا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوەی پیاوان و دەوڵەت دەبنەوە، بەڵام ژنان بە داننان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ناسی و خۆیان ڕێکخست، ڕاستە پێشتر دانپێدانان بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەبووە، بەڵام تەنانەت پێش فەرمانەکەش ژنان نەیانتوانی خۆیان ڕێکبخەن، بەڵام دوای ئەو فەرمانە ژنان لە هەموو شوێنێک بوارەکەی خۆیان ناسی و خۆیان ڕێکدەخست و کۆمەڵگەشیان هۆشیار کردەوە.

 

"بانگەوازی بۆ پشتیوانیکردن"

ئەمشێ ڕەشۆ لە هەڵسەنگاندنەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی هزری عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی ئێزدی چاو و گوێ و زمانیان هەیە، لەسەر ئەم بنەمایە، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ گوێ و چاو و زمانی بە ژنان بەخشی، پێویستە ژنانیش بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەیان، چی لە دەستیان بێت بیکەن، بانگی من بۆ ژنان و ژنانی ئێزدییه له هەر چوار پارچەی کوردستان که له سه ڕ هزرەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخستووه، خاوەنداری لە ڕێبەرەکەتان بکەن و تێکۆشان بۆ ئازادبوونی بکەن.