کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە جەختی لە یەکڕیزی ژنانی سووریا کردەوە
کۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات و جەخت لە یەکڕیزی ژنانی سووریا کرایەوە.
حەسەکە
کۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە دروشمی "فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەری کۆمەڵگەیەکی ڕەوشتی، سیاسی، دیموکراتیکە" بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەری ئەنجومەنەکە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات، نوێنەرانی یەپەژە، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم"، ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا"مەسەدە" و کۆنگرەی ستار لە هۆڵی سەردم لە حەسەکەبەڕێوەچوو.
دوای تاوتوێکردنی بارودۆخی ڕێکخستنی و داڕشتنی میکانیزمی کارکردنی ئەنجومەنانی پەیەدەو بە هەڵبژاردنی ئنجومەنەکەی کە لە ٣٢ ژن پێکهاتبوو، بەردەوام بوو.
پاشان کۆنگرە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات، ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن عایشە حەسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆنگرەکەدا زۆر بڕیار درا، لەوانە پەرەپێدانی کار و کارکردن بۆ یەکڕیزی ژنان لە سووریا، بەتایبەتی ڕزگارکردنی شوێنە داگیرکراوەکان، ئەنجامدانی کار و خەبات لە شارە ئازادکراوەکان و جێبەجێکردنی یاسای خێزان، پەرەپێدانی ژنان و ڕێکخستنەکەیان لەسەر بنەمای فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگەی کردنەوەی خولەکانەوە، پەرەپێدانی کار و دەسەڵاتی پاراستنی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی پڕۆژەی کۆمەڵایەتی لە بواری ئابووریدا، پەرەپێدانی کار و خەباتی ژنانی گەنج و پەروەردە و پەرەپێدانی کار و خەباتی ئەنجومەنی ژنان لەسەر بنەمای ڕەخنە، ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە لایەن ٣٢ ژنەوە پێکهێندرا.
ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.