ژنانی تل تەمر: ژنان بە خەباتیان یەکگرتوویی نەتەوەییان مسۆگەر کرد

بە وتنی "تل تەمر مۆزایکی گەلانە"، یەکگرتوویی ئەو پێکهاتانەی کە ژنان بە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەریان کردووە بە باشی تێگەیشتوون، ژنانی پێکهاتەکان دەڵێن: ئێمە یەک ڕۆحین لە یەک جەستەدا.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کورد، عەرەب، ئاشووری زیاتر ئەرمەنی و ئێزیدی و تورکمان و گەلێک نەتەوە کە ڕووبەڕووی هێرشی جینۆساید بوونەتەوە، لە بەرامبەر ئەو هۆشیارییەی کە ڕژێمی بەعس کە تەنها یەک ئاڵا و زمان و نەتەوەی هەیە، بە شێوەیەکی دیموکراسیانە و بە یەکسانی لەسەر ئەم خاکە بە پێی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک خۆیان پاراستووەو پێکەوە دەژین.

 

بۆ ئەوەی زیاتر لە دەمی ژنانەوە ڕاستییەکان ببیستین، لە تل تەمر کە بچووکترین شاری کانتۆنی جزیرەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆچوونی ژنانی کورد و عەرەبمان وەرگرت.

 

ئەلیا ئۆگلۆ بە ڕەچەڵەک تورکمانە، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٩ لە لازقیەی سووریا لەدایک بووە، ماوەی ٤٣ ساڵە لە تل تەمر دەژی، دایکی چوار کچ و چوار کوڕە، خاوەنی ٣١ نەوەیە.

 

بە شۆڕشی ١٩ی تەمووز جیاکاری و ڕەگەزپەرستی نەما

 ئەلیا ئۆگلۆ ئاماژەی بەوەکرد، هیچ وڵاتێک نییە ڕەگەزپەرستی تێدا نەبێت و وتی: ڕەگەزپەرستی بە تایبەتی لە پرسەکانی هاوسەرگیریشدا هەبوو، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز و دامەزراندنی بیری نەتەوەی دیموکراتیک کە ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشکەشی کرد، ڕەگەزپەرستی بەدرێژایی ساڵان کەمی کردو خۆشەویستی پێکهاتەکان و ڕێزگرتن لە مێژوو و زمان و کولتووری یەکتر زیادی کرد، وڵاتانی ئەوروپاش ڕەگەزپەرستییان هەیە، جیاوازی هەیە لە نێوان مرۆڤی سپی پێست و ڕەشپێست، ئەوان تۆ لە نێوان خۆیاندا قبوڵ ناکەن، تەنانەت لە پارێزگاکانی سووریاش جیاوازی هەیە لە نێوان سوننە و عەلەوی، بەڵام لێرە لە خۆبەڕیوەبەری، پێکەوە دەژین ئەوە خەباتی ئێمەیە پرسیاری ئەوەی کە ئایا تۆ کوردیت یان ئاشووری لێرەدا ناکرێ، بەبێ گوێدانە نەتەوەیی،. ئایین و مەزهەب و زمانەکەت ڕێزت لێدەگیرێت.

 

"نموونەی ژیانی ئازاد و ناوەندی دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە"

ئەلیا ئۆگلۆ باسی لەوەشکرد، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەی ژیانی هاوبەشە و ناوەندی دیموکراتیک کردنە و وتی: بیری دیموکراتیک دامەزراوە، شەرمەزارییە کە ئەم بیرۆکەیە لە سووریا و جیهاندا نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆی یەکڕیزیمانەوە توانیمان داگیرکەران و ئەو هێزە تیرۆریستییانەی کە هەڕەشەیان لە جیهان دەکرد، تێکبشکێنین, داعش تیرۆریست و هەروەها توندڕەویشە, خۆیان بە موسڵمان نیشان دەدا، هێرشیان کردە سەر گەلی مەسیحی و کوشتیانن و ڕفاندیانن، بۆ ئەوەی ئاشوورییەکان ڕزگار بکەن، کورد و عەرەب لە داعش ڕاپەرین و لە جینۆساید پاراستنیان، ئەم گەلانە پێکەوە شەڕیان کرد و سەرکەوتنی شارەکەیان مسۆگەر کرد کە مۆزایکێکی گەلانە، ئێمە یەک ڕۆحین لە یەک جەستەدا.

 

ئەو ژنانەی ئەم یەکێتییەیان مسۆگەر کرد، ئەوانەن کە دەیپارێزن، کاتێک چەتەکان هێرشیان دەکرد، ژنەکان شەوانە چاودێرییان دەکرد و شارەکەیان دەپاراست، بەڕۆژیش خواردنیان بۆ شەڕڤانەکانیان ئامادە دەکرد، ئەندامە ژنەکان هەم ڕۆڵی شەڕڤان و هەم ڕۆڵی دایکانی شۆڕشگێڕیان بینی، ئەمە بەهۆی بیری ڕێبەر ئۆجالانەوەیە، داوای ئازادی جەستەیی ئەو دەکەین.

 

میهدیا حاجی محەمەد، ژنێکی کوردە و تەمەنی ٦٢ ساڵە و دایکی سێ کچ و ٦ کوڕە و خاوەنی ٢٣ نەوەیە، ماوەیەکی زۆرە لە گەڕەکی شەهید ڤیان نیشتەجێیە، کە ماڵە کوردەکانی تەنیشت خانووە عەرەب و ئاشوورییەکان وەک تابلۆیەکی جیاواز گەڕەکەکە دەڕازێننەوە.

 

"گەلان زیاتر ئاگاداری سیاسەت و ئاڵۆزییەکانی ڕژێمی بەعس بوون"'.

 میهدیا باسی لە سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس کرد دژی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و وتی: دوژمنانی ژیانی هاوبەشی گەل هەوڵ و پشێوی زۆریان دا، بەڵام نەیانتووانی بە ئامانجەکەیان بگەن و یەکڕیزی گەل تێکبدەن، هەمیشە پێکەوەین  و بە هەمان ڕۆح دەژین، ڕژێمی بەعس سەرلێشێواوییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، خەڵکیان کوشت، بەڵام خەڵک لەو ڕاستییە تێگەیشت کە کوشتنی کورد و عەرەب کۆتایی نایەت، بۆیە جارێکی دیکە پێکەوە کۆبوونەوە و پێکەوە کێشەکانیان چارەسەر کرد بۆ بونیادنانی یەکێتیمان، لێرەدا خوێنمان یەکگرتوو بوو و ئەو تۆپەی کە بەر زەوی کەوت هەموو گەلانی کردە ئامانج.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان نەبوایە، گەلان یەکتریان دەکوشت و کۆمەڵکوژی ڕووی دەدا، لە کۆتایی قسەکاندا میهدیا حاجی محەمەد وتی: وەک چۆن لە ئەفغانستان و پاکستان شەڕ و کۆمەڵکوژی هەیە، ئەگەر ڕێبەر ئۆجالان نەبووایە بە هەمان شێوەش لیرە ئەوە ڕوویدەدا، ڕێبەر ئۆجالان لەبری ڕق و کینە و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک و گەلان یەکسانی و خۆشەویستی چاند.