سزای ماددیی هاتیجە کۆجالاری ٧٥ ساڵ درا کە بەرگری لە زەویەکەی کردبوو

هاتیجە کۆجالار تەمەن ٧٥ ساڵ، کە بەهۆی ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ئاڤدان مادەنچیلیک ڕێگەی نەدابوو دوو کارمەندی کۆمپانیاکە بچنە زەوییەکانیانەوە، بە تۆمەتی 'لێدان' دادگایی کرا و سەرپێچی ماددی بەسەریدا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی دۆسیەی هاتیجە کۆجالار تەمەن ٧٥ ساڵ بەڕێوەچوو، کە بە بیانووی ئەوەی لە دوو کارمەندی کۆمپانیای داوە، خرایە بەردەم دادگا، لەکاتێکدا بە بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت لە تاڤاس لە دەنیزلی هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی ئاڤدان مادەنچیلیک، کە نەچنە ناو زەوییەکانەوە.

 

دوێنێ دانیشتنی دووەمی دۆسیەکە لە دادگای بەرایی تەواس بەڕێوەچوو، بەشێکی زۆر لە پارێزەران و کەسوکاری هاتیجە کۆجالار و پارێزگاری ئاو و پلاتفۆرمی ئاو دەستپێشخەری مەندەرەس و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان ئامادەی دانیشتنەکە بوون و بەرپرسان و پارێزەرانی کۆمپانیاکە بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.

 

"من ئاگاداری زەویەکەم بووم"

هاتیجە کۆجالار لە دانیشتنەکەدا بەرگری لە خۆی کرد و وتی: من بەرگریم لە خاکەکەم کرد، ئەوانەی بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن ناکرێت تاوانبار بکرێن، من لە کەسم نەداوە، دەمەوێت بێتاوان دەربچم.

 

لە درێژەی دادگاییەکەدا، لە ئەنجامی کەمکردنەوە و زیادکردنی سزاکان، بڕی ٢ هەزار و ٢٤٠ لیرەی تورکی سەرپێچی بەسەر هاتیجە کۆجالاردا سەپێندرا، لە دوای دانیشتنەکە، پارێزەرانی هاتیجە کۆجالار ڕایانگەیاند، دۆسیەکە دەبەنە دادگای دەستووری.

 

"پارەیان پێشکەش کردم، وەرم نەگرت"

هاتیجە کۆجالار لە بەردەم دادگا لێدوانێکی دا و وتی: پاراستنی خاک تاوان نییە، ئەوان بکوژی دارەکانن، دەستدرێژیکەری خاکن، من نەترسام و وازم نەهێنا،  جانتایەکیان دانا و ویستیان پارەم بدەنێ، نەیانتوانی فێڵم لێبکەن و وەرم نەگرت، من نەترسام و ناشترسم، سەربەرزم، لەبەر ئەوەی خاکەکەمم پاراست سەربەرزم، بە کەرامەت و دڵخۆشم.