ژنانی دێرەزوور: لە دژی گۆشەگیری بەرخۆدانمان بەهێزتر دەکەین

ژنان لە کانتۆنی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاردانەوەیان بەرامبەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و داوایان لە ژنان کرد تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکەنەوە.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا نەکراوە، پارێزەران و خێزانەکان پێکەوە داوای کۆبوونەوە دەکەن، بەڵام قەدەغەکردنی مانگانە سەپێندراوە، ژنانی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایی خۆیان لە گۆشەگیریی توندی عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، عەبدوڵا ئۆجالان سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و ژیانی هاوبەشی بونیادناوەو بە هەنگاوەکانیدا دەڕۆن.

 

"لە هزرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن"

نەسایم موتڵق، ئەندامی دیوانی خزمەتگوزاری وتی: گۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانییەتی، دەوڵەتی تورکیا لە بیر و فەلسەفەی  ڕێبەر دەترسێت، چونکە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازادبێت، چارەسەرێک بۆ پرسی کورد دەدۆزێتەوە، بۆیە نایەوێت بیرو فەلسەفەی بگاتە گەلانی ئازاد، بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی لە دژی ئاشکرایە، دەبینین کە چۆن سێ ساڵ پێش ئێستا گەل لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشا، زۆر داواکاری هەیە کە گۆشەگیری توند هەڵبگیرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدی بهێندرێت.

 

"هەموو وڵاتان هاوبەشی ئەم پلانە دەکەن"

نەسایم موتلەق وتیشی: ئەوەی ئەم گۆشەگیرییەی سەپاندووە تەنها دەوڵەتی تورکیا نییە، بەڵکو هەموو ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە داکۆکیکارانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ناودەبەن بەشدارن لەم پلانەدا، لەبیریابن کردووە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکات بۆ ئازادی هەموو گەلان، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لە هەموو کاتێک زیاتر ئیرادە و بوونی خۆی سەلماندووە، ئەمەش بەهۆی بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانەوەیە.

 

نەسایم موتلەق لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبن لە تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان"

نور عەبدولکەریم، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بۆچوونی خۆی دەربڕی و وتی: بەردەوامبوونی گۆشەگیری پێشێلکردنی یاسایە، بۆیە بۆ داوای ئازادی هەنگاو بۆ دواوا نانیێن، کردەوەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەم، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقی و یاساییەکانیان جێبەجێ بکەن.