یادی شاخەوانی شاری سنە ئاگرین لوتفی لە چیای ئەوالان کرایەوە

بۆ یادی ئاگرین (کەلسوم) لوتفی، شاخەوانانی سنە سەرکەوتن بەسەر چیای ئاوالاندا و وێنەی ئاگرین لوتفییان بەرز کردەوە.

سنە

 

دوێنێ، ١٠ی ئایار، یانەی شاخەوانانی سنە بۆ یادی ئاگرین (کۆڵسوم) لوتفی سەرکەوتن بەسەر چیای ئاوالاندا.

 

ئاگرین لوتفی، شاخەوان و یاریزانی سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵدا، خەڵکی شاری سنە و دامەزرێنەری یەکەمین یانەی شاخەوانی بەرد بۆ ژنان و منداڵانە، بەرپرسی ڕاهێنانی گەورە و منداڵیش بوو، لە ٢٠ی شوباتی ئەمساڵدا لە یەکێک لە بەرنامە سەهۆڵییەکان لە کاتی سەرکەوتن بەسەر شاخی سەهۆڵی  نۆڤا لە ناوچەی هەراز گیانی لەدەستدا و ئەمەش کارەساتێکی گەورە بوو بۆ کۆمەڵگەی شاخەوانی کوردستان و بۆشایییەکی گەورەی لە شاخەوانی ژنانی کوردستان دروستکرد

 

ئەم یادە بە یاوەری جەماوەرێکی شاخەوانانی شاری سنە و ئەندامانی بنەماڵەی ئاگرین لوتفی و خوێندکارەکانی ئەم شاخەوانە ناوازەیە دوای نزیکەی سێ مانگ لە کۆچی دوایی بە سەرکەوتن بەسەر چیای ئاوالاندا کە دەکەوێتە دووری ٢٥ کم لە شاری سنە بە بەرزی ٢٩٥٠ مەتر.

 

شاخەوانان دوای سەرکەوتن و گەیشتن بە لوتکە، وێنەی ئاگرین لوتفییان بەرزکردەوە و شیعریان بە یادی ئەو خوێندەوە.