"گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە کۆچپیکردنی ١٠٠ هەزار کەس لە عێراق"

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاسکرایکرد، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کۆچیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢ی ئایار، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەم وڵات دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ڕووی زیانپێگەیشتنی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

 

ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠١٦ تا  ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی بەربوونەوەی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی، کەمی ئاو، زریانی بەردەوام و لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەواوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کۆچیان کردووە.

 

سەبارەت بەو پارێزگایانەی بەرزترین رێژەی کۆچکردنیان تێدا تۆمار کراوە، ئەوەخراوەتەڕوو پارێزگاکان  بریتین لە پارێزگای میسان و بەسڕە و زیقار و واست.

 

سەنتەرەکە داوای لە حکومەتی عێراق کردلە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لە رێگەی بووژانەوەی ژینگەوە کار بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لەپێناو کەمبوونەوەی کۆچکردنی هاوڵاتییان.