٧١٤ هاوڵاتی عێراق لە کامپی هۆڵەوە گەڕێندرانەوە
لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەریی و عێراق، ئەمڕۆ لە کامپی هۆڵەوە ٧١٤ هاوڵاتی عێراقیی کە لە ١٩١ خێزان پێکدێن گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
ناوەندی هەواڵ
کامپی هۆل مەترسیدارترین کامپی جیهانە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماری خۆبەڕیوەبەریی، ٤٢ هەزار و ٧٨١ ئەندامی خێزانەکانی داعش لەو کامپە دەژین، لەوانەش ١٩ هەزار و ٥٣٠ کەسیان عێراقین و ١٦ هەزار و ٧٧٩ کەسیان سوورین و شەش هەزار و ٤٦١یان بیانین، هەروەها ناسنامەی ١١ هەزار کەسیان نادیارە و نەزانراوە.
ئەمڕۆش لە درێژەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکان بۆ زێدی خۆیان، کاروانێکی تر لە ئەندامانی بە ڕەگەز عێراقیی خێزانەکانی داعش، بە هەماهەنگی نێوان خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و عێراق، لە کامپی هۆڵەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی گەڕێندراونەتەوە بریتین لە ٧١٤ هاوڵاتی عێراقی کە لە ١٩١ خێزان پێکدێن، ئەویش لە ژێر چاودێری و پاراستنی هێزی ئاسایشیی ناوخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان کاروانی خێزانەکان بەڕێکەوتن.