بەهۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک ٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو ٢٠ی نیسان، کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگی پایتەختی ئەفریقای باشوور ژێر ئاوکەوت، تەرمی ٥٨ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزرانەوەو دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆماس دیماس، بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی مەدەنی شاری بانگی پایتەختی ئەفریقای باشوور، لە بارەی ژێرئاو کەوتنی کەشتییەک لە سنوورى وڵاتەکەیان بۆ ڕادیۆی فەرمی وڵاتەکەی زانیارى خستووەتەڕوو وتوویەتی: شەوی ڕابردوو کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگی پایتەختی وڵاتەکەمان ژێر ئاوکەوت.

 

باسى لەوەشکردووە، کەشتییەکە ٣٠٠ کەسى هەڵگرتبوو و تەرمی ٥٨ کەسم لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەو کەشتییە لە ئێوارەی هەینییەوە ژێرئاو کەوتووە و لەڕێگادابووە بۆ بەشدارییکردن لە پرسەی بەرپرسێکی شاری ماکۆلۆ، کە ٤٥ کیلۆمەتر دوورە لە بانگی پایتەختەوە.