لە هەڵمەتێکدا ٧٥١ کەسایەتی داوای دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکەن
لە هەڵمەتێکدا بە ناوی "دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال لە دادگای عێراقی"، ٧٥١ کەس لە کەسوکاری ئەنفال و کەسایەتی جیاواز داوای دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
لە هەڵمەتێکدا بە ناوی "دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال لە دادگای عێراقی"، ٧٥١ کەس لە کەسوکاری ئەنفال و کەسایەتی جیاواز، داوای دادگایکردنی تاوانباران و بە سزا گەیاندنی جاش و مستەشارەکان دەکەن، داواش دەکەن پارێزەران هاوکاریان بن لە گەیاندنی سکاڵاکە و بە سزا گەیاندنی ئەو تاوانبارانە.
ئەو کەسایەتییانەی کە واژۆی هەڵمەتەکەیان کردووە و ناویان لە لیستەکەدا هەیە، پێکدێن لە کەسوکاری ئەنفال، شەهید و قوربانی کیمیاباران، پێشمەرگەی دێرین، چالاکوانی جینۆساید، نووسەر، توێژەی پەرلەمانتاری خانەنشین، تێکۆشەری دێرین، کەسایەتی سیاسیی، هاوڵاتییان.