دادگای پیاوان بە "پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری باش" سزای تاوانبارانی کەم کردەوە

کەیسی ی. چاکماک کە لەلایەن مەحمود چاکماکی هاوژینی پێشوویەوە و براکەی ئ. چاکماکەوە دەیانویست بیکوژن، کۆتایی هات، لە کەیسەکەدا ئ. چاکماک ئازادکرا و مەحمود چاکماک سزاکەی کەم کرایەوە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە ناوچەی یەنیشەهری ئامەد، ی. چاکماک لەلایەن مەحمود چاکماک کە پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو و براکەی، ئ. چاکماک هێرشی کرایە سەر و دوای ئەوەی لێیدرا، هەوڵیان دا بیسووتێنن، بەڵام لەلایەن دراوسێکانیەوە ڕزگار کرا، ئەو کەیسەی کە زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە دادگا جارێکی دیکە وتەکانی ژنەکەی بە بنەما نەگرت و تاوانبارانی پاراست، ئ. چاکماک لە زیندان ئازاد کرا و مەحمود چاکماک سزاکەی بۆ ١٥ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.

 

لە ڕۆژی ڕووداوەکە مەحمود چاکماک و ڕۆژی دواتر ئ. چاکماک دەستبەسەرکران و بە تاوانی "هەوڵدانی کوشتنی ژنێک" دەستگیرکران، ی. چاکماک باسی رووداوەکەی کرد و مەحمود چاکماک وتی: "کاتێک ویستی بمسووتێنێت، بە ڕێکەوت خۆی سووتاند" ئینجا چوو بۆ ماڵی دراوسێکەی و منیش چوومە بازاڕ، لێدوانەکەی ئ. چاکماک کە دیاریکرد ئەو لە شوێنی ڕووداوەکە نەبووە لەلایەن تۆمارەکان و کامێراکانی HTS ڕەتکراوەتەوە و ڕاپۆرتەکانی نەخۆشخانە ئاماژەیان بەوە کردووە، برینەکانی جەستەی ی. چاکماک ژیانی خستووەتە مەترسییەوە، هەروەها وتەی شایەتحاڵەکان ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە.

 

ئەو کەیسەی تایبەت بە ڕووداوەکە کرایەوە، لە هەشتەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دانیشتنی بۆ کرا، لە سەرەتادا دادگا باوەڕی بە قسەکانی تاوانباران نەبوو، داواکار داوای ئەوە دەکات کە ئ. چاکماک بە تۆمەتی "هەوڵی کوشتنی ژنێک بە مەبەست" و مەحمود چاکماک بە تۆمەتی "هەوڵی کوشتنی هاوژینەکەی بە مەبەست" سزا بدرێن، لە کاتێکدا دادگاییکردنەکە لە بەردەوامیدا بوو ئ. چاکماک بە بیانووی تاوانی نائاشکرا ئازاد کرا.

 

هەڕەشە بۆ لابردنی سکاڵاکە

دوای ئازادکردنی ئ. چاکماک، ژنەکە، ی. چاکماک کە ویستیان بیکوژن بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن بکەران و خزمەکانی بۆ کشانەوەی سکاڵاکەی هەڕەشەی لێکرا، ی. چاکماک ڕایگەیاند، لەبارەی ئ. چاکماکەوە هیچ لێپرسینەوەیەک نەکراوە. ئەو کەیسەی کە دوو ساڵی خایاند، مانگی ڕابردوو کۆتایی هات و دادگای هەشتەمی سزای قورس بڕیارێکی واژۆ کردووە کە تاوانباران دەپارێزێت.

 

شاندی دادگا تەواوی وتەکانی ئ. چاکماک و HTC  کە ئاماژە بەوە دەکات، "تاوانەکانی دژ بە تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکراوە" بێ تاوانی دەرکرد، مەحمود چاکماک بە پێی ماددەی ٨٢/١-D لە یاسای سزادانی تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، دواتر دادگا سزاکەی بۆ ١٨ ساڵ کەمکردەوە بەبیانووی ئەوەی "کردارەکەی تۆمەتبارەکە لە قۆناغی هەوڵداندایە"، یاساکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی داهاتووی کردەوەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کردەوەکانی تاوانباران دوای ڕووداوەکە و پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەبێت کەم بکرێتەوە بۆ ئاستی یەک لەسەر شەش و سزاکە بۆ ١٥ ساڵ کەمکرایەوە".

 

پەشیمانی نییە، بەڵام کەمکردنەوە هەیە

بە درێژایی پرۆسەی دادگاییکردنەکە، تۆمەتبارەکان هەمیشە نکۆڵی لە تاوانەکانیان دەکەن و هیچ پەشیمانییەکیان نەکردووە، هەروەها جگە لە بڕیارەکە، هەڕەشەکان دژی ی. چاکماک بەردەوامن و پارێزەران هەوڵ دەدەن کەیسەکە ببەنە دادگایەکی باڵاتر.