لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە کەرکوک دوو منداڵ برینداربوون

لە باشووری كەركوك بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاندووە، دوو منداڵی تەمەن ١٣ ساڵ و ١٥ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو پێیاندا بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە سنووری شارەدێی ڕەشادی باشووری كەركوك ڕووداوەكە ڕوویداوە، هەردوو منداڵەكە برای یەكن و شوانكارن

 

دوای ڕووداوەكە منداڵەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

گوندەكانی باشووری كەركوك، چەند ساڵێك شوێن و مۆڵگەی چەتەكانی داعش بوون، لەدوای شکستهێنانیان هێشتا بوونی بۆمبە چێندراوەکان مەترسیین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە.