ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر بڵاوىکردەوە، نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لەبارەى هۆکارەکانى تووشبوون بە ئایدز و چۆنێتى گواستنەوەى بۆ کەسێکى دیکە و ڕێگاکانى خۆپاراستن لێى ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.
نەخۆشى ئایدز چییە؟
نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.
هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە چین؟
- له ڕێگهی وەرگرتنی خوێنی توشبوو به ڤایرۆسهکه.
– له ڕێگهی ئهو برینانهی به هۆی نهخۆشییهکهوه درووستبوون.
- له ڕێگهی ئەنجامدانی سێکس.
- ئهو ئامێرانهی بۆ کوتان یان تاتۆ بهکاردێن.
– له ڕێگهی دایکهوه بۆ کۆرپهلەکهی دهگوێزرێتهوه.
ڕێگاکانى خۆپاڕاستن لە ئایدز کامانەن؟
– بەکارنەهێنانی گوێزان یان فڵچەی ددانی کەسێکی دیکە.
– بەکارنەهێانی دەرزی بە هاوبەشی لەگەڵ خەڵکی دیکە.