ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر بڵاوىکردەوە، نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لەبارەى هۆکارەکانى تووشبوون بە ئایدز و چۆنێتى گواستنەوەى بۆ کەسێکى دیکە و ڕێگاکانى خۆپاراستن لێى ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. 

 

نەخۆشى ئایدز چییە؟

نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.

 

هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە چین؟

- له ‌ڕێگه‌ی وەرگرتنی خوێنی توشبوو به‌ ڤایرۆسه‌که‌.

 – له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و برینانه‌ی به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌که‌وه‌ درووستبوون.

- له‌ ڕێگه‌ی ئەنجامدانی سێکس.

- ئه‌و ئامێرانه‌ی‌ بۆ کوتان یان تاتۆ به‌کاردێن.

 – له‌ ڕێگه‌ی دایکه‌وه‌ بۆ کۆرپه‌لەکه‌ی ده‌گوێزرێته‌وه‌.

 

ڕێگاکانى خۆپاڕاستن لە ئایدز کامانەن؟

– بەکارنەهێنانی گوێزان یان فڵچەی ددانی کەسێکی دیکە.

– بەکارنەهێانی دەرزی بە هاوبەشی لەگەڵ خەڵکی دیکە.