هەڵەبجە، لە سێیەم ڕۆژی هەفتە چالاکی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا ماراسۆنێك ئەنجامدرا
لە چوارچێوهی هەفتە چالاکی هاوبهشی (ئاشتی، له بابهتهوه بۆ پێویستی) ماراسۆنێک لە شاری هەڵەبجە ئەنجامدرا و ژنانیش توانیان پلەکانی سەرەتا بەدەستبهێنن.

هەڵەبجە
لە چوارچێوهی چالاكی هاوبهشی نێوان ڕێكخراوی كهمئهندامانی ههڵهبجه، زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی نێودهوڵهتی كۆچ، بە دروشمی (ئاشتی، لهبابهتهوه بۆ پێویستی) له ڕۆژانی ٢٦-٣٠ی تشرینی دووەم هەفتە چالاکی لە زانكۆی ههڵهبجه بهڕێوه دهچن، ئەمڕۆش لە شاری هەڵەبجە ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
ماراسۆنەکە بە ئامادەبوونی وەرزش دۆستان لە شارۆچکەی سیروانەوە بۆ بەردەم زانکۆی هەڵەبجە دەستی پێکرد و یاریزانان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق و ئێرانەوە بەشداربوون.
فەوزیە محەمەدی، وەرزشوان، بۆ ڕاکردنی ٦ کیکۆمەتری توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و بەشداریکردن بە گرنگ دەزانێت و خۆشحاڵە بەوەی توانیویەتی ئەو ئاستە بەدەستبهێنێت.
چاوان عوسمان وەک سەرپەرستیاری کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەشداری کردووە و وتی: سەرجەم چین و توێژەکان دەتوانن بەشدار ببن.
ئیمان ئەحمەد کاکە، وەرزشوانێکی دیکەیە و بۆ جاری دووەمە بەشداری کردووە، ئاماژەی بەوەدا، ئامانجیان دروستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان و عێراق، تا توانای گەنجان بەدەربخەن.
لە ماراسۆنەکەدا ١٧٥ کەس لە وەرزشوانان و چالاکوانان و مامۆستایان بەشدار بوون و ژنانیش توانیان پلەکانی سەرەتا بەدەستبهێنن.