پلاتفۆڕمی ژن بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوە دەچێت
پلاتفۆڕمی ژن بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوە دەچێت، تیایدا باس لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت و شیکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری لەسەر تەوەری ئازادی ژن و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆڕمی ژن بۆ ئازادی ئۆجالان، لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و تیایدا ژنان باس لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بزووتنەوەی ژنان دەکرێت.
لە دوو پانێڵدا هەڵسەنگاندن بۆ چوار تەوەری جیاواز دەکرێت، ئەوانیش:
-٢٥ ساڵ دیلێتی و بەرخودانی ئیمرالی: پێداگری لە سەر ژیانی ئازاد؛ عەبدوڵا ئۆجالان کێیە؟ زیندانیکردنی یەک پیاو، سیستەمی ئیمرالی و دابڕانی ڕەهای مافەکانی مرۆڤ.
-کاروانی ئازادی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان: تیۆری و پراکتیکی ئۆجالان لەسەر ئازادی ژن، کە بە شیکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری لەسەر تەوەری ئازادی ژن، دیدێکی نوێ بە هەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەبەخشێت.
-کورد لە نێو بەرداشی گۆشەگیری ڕەها و جینۆسایددا: بەستنەوەی سیاسەتی شەڕ کە ناوەندەکەی ئیمرالییە بە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
-بە پشتبەستن بەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەی کە ئۆجالان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەدەستیهێناوە، ڕۆڵی ژنان لە هەنگاوی " ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی کورد" چییە؟ پانێل و سەکۆی کراوە بۆ گفتوگۆ