بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان دوو هەزارو ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕاگەیەندراوە کە دوو هەزارو ٥٣ کەس لە بوومەلەرزەکەی پارێزگای هەراتی هندستان گیانیان لەدەستداوەو هەزاران کەسیش لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا "USGS" دوێنێ ٧ی تشرینی یەکەم کاتژێمر ١١:٠٠ بوومەلەرزە لە پارێزگای هەرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان لە سنووری ئێران ڕوویدا بە گوڕی ٦.٣, ٥.٥, ٤.٧, ٦.٣, ٥.٩, ٤.٦ و دواتر بە گوڕی ٤.٩ ڕوویاندا.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، دوو هەزارو ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٩ هەزارو ٢٤٠ کەسیش برینداربوون، سەرچاوە ناوخۆییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ژمارەی گیان لەدەستدان ١٢٠ کەس بووە و ژمارەی بێسەروشوێنەکانیش زیاتر لە هەزار کەس بووە.
هەزاران کەس لەژێر داروپەردوودان
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە بیناکانی پارێزگاکە وێران بوون کە نزیکەی ١.٩ ملیۆن کەس تێیدا دەژین و هەندێکیش لەژێر داروپەردووەکاندا جێهێڵدراون، هەروەها ٧ گوند زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، نزیکەی هەزارو ٢٠٠ خێزان هێشتا لەژێر داروپەردوودان و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەو ناوچانە بەردەوامن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هیچ هاوکارییەک بە زیانلیکەوتووانی بوومەلەرزەکە نەگەیشتووە
لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کرد، هیچ هاوکارییەک لە دەزگاکانی فریاگوزاری و تاڵیبانەوە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە وەرنەگیراوە کە ماڵەکانیان وێران بوون، دوای بوومەلەرزەکە تاڵیبان داوای هاوکاری لە وڵاتان کردووە بۆ یارمەتیدان.