لە عەفرین ٤ هاوڵاتی ڕفێندران، یەکێکیان ژنە
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوچەی جندرێسی سەر بە عەفرین ٤ کەسیان ڕفاند کە ژنێکیان تێدایە، ئەوەش زانراوە کە ئەو چەتانە داوای فیدیەیان لە بنەماڵەی ئەو کەسانە کردووە کە ڕفاندوویانن.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی کەفەردەلی خواروو کە سەر بە جندرێسە لە عەفرین، ٤ هاوڵاتییان ڕفاندووە کە یەکێکیان ژنە، تا ئێستا نازانرێت ڕفێنەرەکان بۆ کوێ براون.
داوای فیدیە لە خێزانەکان کرا
ناوی ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراوانە بەم شێوەیەن: عەلیف حاج ڕەسوڵ، نەوال حاج حەنان (٢٥ ساڵ)، مەحمود عەبدولرەحمان داود (٤١ ساڵ) و عەبدوڵا حاج حەنان (٤٥ ساڵ)، چەتەکان داوای فیدیەیان لە کەسوکاری ڕفێنەرەکان کردووە.
دوێنێ چەتەکان هاوڵاتییەکیان بە ناوی ئەمیر موسلیم سلێمان (٣٤ ساڵ) ڕفاند، کە دانیشتووی گوندی هەجیلەری سەر بە جیندرێسە و نازانرێت ئەمیر موسلیم سلێمانی بۆ کوێ بردووە.