شادان حوسێن، هونەرمەندی سودان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گیانی لەدەستدا
میدیا ناوخۆییەکانی سودان بڵاویانکردەوە، موشەکێک بەر ماڵی شادان حوسێن، هونەرمەندی سودانی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
لە ١٥ی نیسانەوە شەڕ و ئاڵۆزیی لە سودان بەردەوامە، سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکرد، شادان حوسێن بەیانی ڕۆژی شەممە لە شاری ئومدورمان کوژراوە.
شادان حوسێن، دوایین پۆستی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە، و ١٦ کاتژمێر پێش ئێستا لە کۆتا پۆستەکەیدا نووسیویەتی: بۆ هەر سودانییەک کە حەز بە نووسین دەکات، ئێمە بۆ یەکەم جار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەنووسین، ئێمە مێژوویەکی بێ ناکۆکی بە وردی و باوەڕپێکراوەوە دەهێنینە پێشەوە، بزانە لە سودان چی روویدا شایەتحاڵەکان هەن.
ئەوە لە کاتێکایە کە بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەکان جار جار لە ئۆمدورمانی سودان ئەنجام دەدرێت.