هەدەپە و پارتی چەپی سەوز پەیامێکیان بۆ جەژن بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکانی هەدەپە و هاوسەرۆکانی پارتی چەپی سەوز پەیامێکیان بۆ جەژن بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: دەتوانین لە ١٤ی ئایاردا ئەم خاکەی تێیدا دەژین، بکەین بە جەژنی هەمیشەیی.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/04/20230420-20230420-20230420-pervin-mithat-ibrahim-cigdem-yesil-sol-parti-es-genel-baskanlar-jpg37916c-image-jpg65f9c5-image-jpg2cbc6b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سەنجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە، چیدەم کلیچگون و ئیبراهیم ئاکین، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز، پەیامێکیان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، جەژنی ڕەمەزان لە ژێر سایەی ئازارێکی زۆر و قەیرانی سەخت و برسێتی و هەژاری کۆمەڵگەدا پێشوازی لێدەکرێت، جەژنیش دەکەین بە سەرەتای پرۆسەی گۆڕانکاری و چاوەڕوانییەکی گەورەمان هەیە.
"بەیەکەوە برینەکانمان ساڕێژ دەکەین"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لە بوومەلەرزەکەدا دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، "دەبێت گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی بەڵێن و دڵسۆزی ئێمە بۆ بەبیرهێنانەوەی گیانلەدەستداوان دروستبکەین، ئێستا لە بەرامبەر ئەو دیوارانەی کە بڕیارە لە نێوانماندا دروست بکرێن، کاتی ئەوە هاتووە یەکبگرین، زیاتر، یەکتر لە باوەش بگرین و پێکەوە برینەکانمان ساڕێژ دەکەین، پێکەوە هیوا و بەختەوەری گەشە پێدەدەین، بەبۆنەی جەژنەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، هێزی پاڵپشتی کە سەرەڕای ئاستەنگەکان لە بوومەلەرزەکەدا سەریهەڵداوە، زیادبکەین و بیکەینە هێزی گۆڕانکاری ڕاستەقینە، لە ١٤ی ئایاردا، دەتوانین ژیانمان بە یەکسانی و ئازادانە ئاوەدان بکەینەوە، دەتوانین ١٤ی ئایار بکەینە جەژنێکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی لەسەر ئەو خاکەی لەسەری دەژین، جەژنی ڕەمەزانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، هیوادارین جەژن ببێتە ئامرازی ئاشتی و برایەتی و یەکسانی و ئازادی، ئێمە پێمانوایە ئەم جەژنە لە ١٤ی ئایاردا دەکەینە جەژنی دووەم.