پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند
بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشوی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز ڕایگەیاند، هەموو پارتەکانى پەرلەمانی نەمسا کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشوی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز ڕایگەیاند، هەموو پارتەکانى پەرلەمانی نەمسا کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند .
بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشووی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز وتویەتى: بهجینۆساید ناساندنى کیمیابارانى هەڵەبجە لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیازی خۆى بووە، هەروەها جگە لە جینۆساید ناساندنی هەڵەبجە، لەساڵی ٢٠١٧ دا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانش لە پەرلەمانی نەمسا بە جینۆساید ناسێندرا، بەڵام ئەوکات لەسەر داواکاری ئێزیدییەکان، پرۆسەکە بەناوی جینۆسایدی کوردەوە پێشکەشی پەرلەمانی نەمسا نەکرا، بەڵکو تەنها بەناوی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ناسێندرا.
بێریڤان ئەسڵان تەمەنی ٤١ ساڵه، کوردێکى باکووری کوردستانە، لە ئێستادا ئەندامی پارتی سەوزی نەمسایە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ پەرلەمانتاری ئهو وڵاته بووە.