دوای ١٢٢ کاتژمێر ژنێک لە ئامەد ڕزگارکرا
ماشەڵا چیچەک دوای ١٢٢ کاتژمێر مانەوەی لەژێر داروپەردووی بینایەکی شاری ئامەد بە زیندووی ڕزگارکرا.

ناوەندی هەواڵ
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات چەندین باڵەخانە ڕووخان، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوڵاتییان لە ژێر وێرانەکانی باڵەخانەکاندا بەردەوامە.
دوای ١٢٢ کاتژمێر، ماشەڵا چیچەکی ٥٥ ساڵ لە ژێر وێرانەکانی باڵەخانەی سۆزەل لە ناوچەی تەعاونی ئامەد ڕزگار کرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.