لە کامپی چەم مشکۆ ئاگر کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە کامپی چەم مشکۆ کە هاوڵاتیانى ئێزدى تێدا نیشەجێن، ئاگر لە سێ چادر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ی شوبات ئاگر لە سێ خێمەى کامپى چەم مشکۆ، کە هاوڵاتیانى ئێزدى تێدا نیشەجێن کەوتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان ڕەوانەى پزیشکى دادى شارۆچکەکە کراوە.

 

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى زاخۆ ئەوەى خستووەتەڕوو، زیانێکى زۆرى ماددى بە بەشێک لە ئاوارەکانى کەمپەکە کەوتووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ ساڵدا، لە کامپەکانی ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 300 چادر سووتاون، جگە لەوەش زیاتر لە ١٠ کەس برینداربوون یان گیانیان لەدەستداوە.