یادی مینا ڕێبەری "کۆمەڵگەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان"

ئەندامان و لایەنگرانی "کۆمەڵگەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان" (ڕاوا) لە میانی کۆبوونەوەیەکدا یادی ڕێبەری دامەزرێنەریان شەهید مینایان کردەوە.

بەهاران لەهیب

 

کابول- ئەندامان و لایەنگرانی "کۆمەڵگەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان" (رەوا) لە میانی کۆبوونەوەیەکدا یادی ڕێبەری دامەزرێنەریان شەهید مینایان کردەوە، شەهید مینا، ژنێک کە تاکە ڕێکخراوی سیاسی و شۆڕشگێڕانەی ژنانی ئەفغانی دامەزراند و دوای دە ساڵ خەبات تیرۆرکرا و شەهیدکرا.

 

پێشکەشکاری بەرنامەکە لە سەرەتاوە ڕایگەیاند:

مینا هەمیشە هۆشداریی دەدا کە خەبات دژی داگیرکەرانی ڕووسیا جیا نییە لە خەبات دژی بناژۆخوازی ئایینی و ئەم بەکرێگیراوانە و بریکارەکانی دەوڵەتانی ئیمپریالیزم، سەرکردەکەمان چوار دەیە لەمەوبەر بە ناسینی سروشتی بناژۆخوازەکان پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەوان دوژمنی پلە یەکی ژن و شارستانیەت و پێشکەوتنن.

 

دوای سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی تاڵیبان، جارێکی دیکە وردی پێشبینیەکەی سەلمێندرا، هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنە سەر دەسەڵاتی بەکرێگیراوانی پاکستانەوە، ئەوە ژنانی ئەفغانی بوون کە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یاساکانی سەدەی ناوەڕاستی ئەم سەرسوڕهێنەرانەی مێژوو، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، لێدان و ئەشکەنجەدان، فڕێدرانە زیندان و ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە بوونەتەوە لە کاتێکدا لەبەردەم فیشەکی تاڵیبان وەستابوون، بەڵام بێدەنگ نەبوون و بەردەوام بوون لە تێکۆشان بۆ مافەکانیان بە هەر شێوازێکی مومکین و دەستبەردار نابن.

 

لە بەشێکی بەرنامەکەدا شیعرێکی ژیاننامەی سەعید سوڵتانپوور بە ناوی "چی بەسەر وڵاتەکەمدا هات" خوێندرایەوە وەک هاوسۆزی لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لەم دواییانەدا گیانیان لەدەستدا.