ئەقڵیەتی ژنکوژ درێژە بە تاوانەکانی دەدات؛ دوو ژن لە سلێمانی کوژران
تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو کە دایک و دوو خوشکی خۆی لە بەغدا کوشتبوو، دەستگیرکرا، لە دوو ڕووداوی جیاوازی دیکەشدا دوو ژن لە سلێمانی کوژران.
سلێمانی
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە لە شاری هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە ناوی "عەلی مەجید هاشم محەممەد" دەستگیرکرا، ئەو تۆمەتبارە لە ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەم، سێ ئەندامی خێزانەکەی کە پێکهاتبوون لە دایکی بەناوی "زەهرا عەلی حسێن" و دوو خوشکی بەناوەکانی "دوعا و بوشرا مەجید هاشم محەممەد"ی کوشتووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خۆدەربازکردن لە دەست هێزە ئەمنییەکان و هەڵهاتن بۆ دەرەوەی وڵات.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی تشرینی دووەم تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە لایەکی دیکەوە لە درێژەی عەقڵیەتی پیاوسالاری لە کۆمەڵگە، فرۆشتنی چاکی بێ مۆڵەت لە بازاڕەکان، بەسزا نەگەیاندنی تاوانباران و ئەو هۆکارانەی خراونەتە بەردەم تاک بۆ ئەنجامدانی تاوانکاری دوو ژن لە سلێمانی کوژران.
ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی کوڕێک دایکی خۆی کوشت و ڕۆژێک دواتر، ١١ی تشرینی دووەم، چووهته گۆڕستانى گهڕهكى عهواڵ بهههمان دهمانچه، كه دایكى پێكوشتووه، خۆشى كوشتووه.
ژنێکی دیکە لە سلێمانی بە ناوی "سەنگین عەزیز" لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لای خەڵک و هێزە ئەمنییەکان وتراوە ئەو ژنە خۆی کوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد کە "سەنگین" لە پشتەوە گولـلەی بەرکەوتووە و ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە نادیارە، هەروەها هاوژینەکەی دەستگیرکراوە.