نیاز عەبدوڵا: نەبوونی هێزێکی نیشتمانی ڕێگەی بۆ میت و ئیتلاعات خۆشکردووە

نیاز عەبدوڵا لەبارەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و سەردانەکەی هاکان فیدان لە هەمان ڕۆژدا دەڵێت: : لە سایەی نەبوونی هێزێكی دامەزراوەیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان، میت و ئیتڵاعات ئاسانكارییان بۆ رەخساوە.

ناوەندی هەواڵ

 

٤ی تشرینی یەکەم ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و فێمینیست و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە دەستی سیخوڕی تیرۆرکرا، هەمان ڕۆژ هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا لە هەولێر بوو و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکاندا و بەتایبەت بەرەی تورکمانی کۆبووەتەوە.

 

ئەم ڕێکەوتە جێی گومانە و لەوبارەیەوە، نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی دەنووسێت: یەك رۆژ لە دوای تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسەل، سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی لە شاری سلێمانی، هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای میتی توركیا گەیشتە هەولێر و "لەلایەن هێزێكی تایبەتی هەولێرەوە پاسەوانی كراوە" و لەگەڵ بەرەی توركمانی كۆبووەتەوە.

 

نیاز عەبدوڵا باس لە ئەمنییەتی باشووری کوردستان دەکات و وەها دەڵێت: لە سایەی نەبوونی هێزێكی دامەزراوەیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان، میت و ئیتڵاعات ئاسانكارییان بۆ رەخساوە زیاتر دەستێوەردان بكەن و ئەجێندا سیاسی و ئابووری و سەربازییەكانیان جێبەجێ بكەن، تیرۆریستەكانیشیان بە تەواوی دەربازیان ببێت لە لێكۆڵینەوە و سزای یاسایی".

 

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، مەسرور بارزانی بە بیانووی "سیخوڕیكردن و تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و پاڵپشتیكردنیان لەلایەن دەستی دەرەكییەوە"، دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بادینانی خستە زیندان كە تەنیا رەخنەیان لە داگیركاری توركیا و گەندەڵییەكانی حكومەت دەگرت، بەڵام سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لەگەڵ بەرەی توركمانی كۆدەبێتەوە ناوی نانێت دەستتێوەردانی دەرەكی و تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی؛ لە كاتێكدا بەرەی توركمانی كە بەشدارە لە كابینەی ٩ی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دان بە كوردستانیبوونی كەركوكدا نانێت و هەرگیز دژی تیرۆر و بۆردومانەكانی توركیا نەبووە بۆ سەر خەڵك و گوند و نەخۆشخانەكانی سەر خاكی هەرێم.