ڕاوای ئەفغانی: لە دۆزەخەوە کە پێی دەوترێت ئەفغانستان، تا گەلی یاخیبووی ئێران
کۆمەڵەی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەشداری تێکۆشانی هاوبەش دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بکەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/09/20220922-20220922-20220922-mahsa-eylem-foto-eylem-nazlier-evrensel-e1663765179503-jpeg8fee91-image-jpgf5408e-image-jpg3ee33f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە، کاردانەوەی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەردەوامە.
کۆمەڵەی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان-ڕاوا پەیامێکی پشتیوانی لە ژنان سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە. له پهیامهكهیدا هاتووە، "پێویسته خهباتی ژنان بهرامبهر دوژمنی گەورە ڕادیكاڵ و له دژی هێزهكانی پیلانگێڕ و پارێزهری تاوانباران یهكگرتوو بێت".
"ئازاری تۆ ئازاری ئێمەیە"
ڕاوا لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ژنان بە یەکڕیزی شەڕ بکەن و وتی: کاتێک کە هێماکانی شەڕ و بازرگانان دەهێنرێتە خوار و لادەبرێت، دەتوانرێت بڵێین قارەمانێتی ژنان بەرهەمدار دەبێت. پشتیوانیی خۆمان بۆ تەڤگەری ئازادیی ئێران دەردەبڕین و دەڵێین باوەڕمان بە سەرهەڵدانی گەل و بەتایبەت ژنانی ئێران لە بەرزترین ئاستدایە، کە ئەم ڕژێمە خوێناوی و چەپەڵەی 'وێلایەت فەقیح' شکست پێدەهێنن، لە دۆزەخی بە ناوی ئەفغانستانەوە سڵاوی بێکۆتایی خۆمان بۆ گەلی یاخیبووی ئێران دەنێرین و دەڵێین ئازاری تۆ ئازاری ئێمەیە.