پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدانی مانگی گوڵان بەبیردەهێننەوە
هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستان شەهیدانی مانگی گوڵانیان بەبیرهێنایەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە خەباتی ئازادیخوازانەی گیانبەختکردووان بەردەوامی هەیە.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دانیشتووی باشوری کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و شەهیدانی مانگی گوڵان، "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولی، فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان"، لەیلا قاسم و سه‌رجه‌م شەهیدانی مانگی گوڵانیان بەبیرهێنایەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیاننامەی كۆمیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان- پژاك لەلایەن میهران ڕۆژهەڵات خوێندرایەوە و وتێیدا هاتووە، "٩ی گوڵان دوانزه‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هاده‌تی ٤ شۆڕشگێڕ و كۆڵنه‌ده‌ری ئاپۆیی گه‌له‌كه‌مان به ناوه‌كانی؛ "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولی، فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان"ه كه ساڵی ٢٠١٠دا له گرتووخانه‌ی ئێڤین له‌لایه‌ن كۆماری سێداره‌ی ئێرانه‌وه لهسێدارەدران. به‌م بۆنه‌وه سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م باڵای به‌رز و خۆڕاگری مێژوویی و ئه‌خلاقیان داده‌نه‌وێنین، رژێمی داگیركه‌ر و فاشیستی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری، ده‌ستیدایه كوشت و بڕ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕه‌وت و كه‌سایه‌تیه ئازادیخواز و بیرجیاوازهكان. بێگومان وه‌ك نه‌ریتێكی سیسته‌می خوسره‌وانی ئه‌م هێرش و سهركوتكاریه، سه‌ره‌تا و به‌هێزتر له هه‌رشوێنێك، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كرده ئارمانج".
"شیرین دژی زوڵم و ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری تێکۆشانی کرد"
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکرا هەریەک لە شه‌هیدان فه‌رزاد، فه‌رهاد، عه‌لی و شیرین كه تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی مه‌كته‌بی رێبه‌ر ئاپۆ بوون، به ئیلهام وه‌رگرتن له به‌رخۆدانی مێژووی گرتووخانه‌ی ئامه‌د و شۆڕشگێڕانی وه‌ك؛ مه‌زڵووم دۆغان و كه‌مال پیر، كۆماری سێداره‌ی زاڵ به سه‌ر ئێرانیان به‌چۆكدا هێنا، لە بارەی شیرین عەلەمهولی پژاک ئاماژەی بەوەدا، "شه‌هید شیرین عه‌له‌مهولی، ژنێكی ئازارچێشتوو و تێكۆشه‌ری كورد بوو كه به باشی له ره‌وشی ناله‌باری گه‌له‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت ژنان تێگه‌یشتبوو و له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌داگیركاری و ئازادی ژنان، رێگای به‌شه‌ره‌ف و پیرۆزی خه‌باتی هه‌ڵبژارد. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه به‌بێ ئازادبوونی ژن، كۆمه‌ڵگاش ئازاد نابێ. هه‌ربۆیه له قوتابخانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا به باشترین شێوه خۆی فێری وانه‌كانی خه‌بات و خۆڕاگری كرد و هه‌تا دوایین هه‌ناسه، به‌ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین له‌دژی عه‌قلییه‌تی پیاوسالار و چه‌وسێنه‌ر، درێژه‌ی به تێكۆشان و به‌رخۆدان دا.
ژنانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیمانی بەردەوامی تێکۆشانیان دا
هەر لە درێژەی چالاکییەکەدا پرشنگ سەعدی بەیاننامەی ژنانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، "ڕۆژی ٩ی مانگی گوڵان شەهید شیرین لەگەڵ ٤ هەڤاڵی تێکۆشەری لە زیندانی ئێڤینی شاری تاران لە سێدارەدران و لە رۆژی ١٣ی گوڵاندا لەیلا قاسم لەگەڵ چوار هاوڕێی لە بەغدا لە سێدارەدران. ئەو دوو ژنە شۆڕشگێڕە توانیویانە لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی گەلی کورد و ژنانی کورد تۆمار بکەن. هەربۆیە ئەمڕۆ ئێمە ژنی کورد شانازی بە مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد دەکەین. هەر دوو شەهیدی پێشەنگ لە بەرامبەر دوو ڕژێمی زۆر دڕندە و نامرۆڤانە تێکۆشانیان کرد و خۆڕاگریەکی بێ وێنەیان نیشاندا".
لەبەیاننامەکەدا زەینەب جەلالیان بەبیرهێنرایەوە کە ماوەی ١٥ ساڵە لە خراپترین دۆخی زینداندا بەرخۆدانی دەکات و هەوڵەکانی ڕژێمی ئێرانی بۆ تێکشکاندنی کەسایەتی ژنی کوردی پوچەڵکردووەتەوە، لە کۆتایدا ئاماژە بەوەکرا، "وەک ژنانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر یەک لە شەهیدانی ڕیگەی ئازادی شەهید شیرین، شەهید لەیلا قاسم، شەهید نیشتمان پەیوەند وەک هێمای خۆڕاگری و تێکۆشان بۆخۆمان دەبینین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئەو شەهیدانە تا سەرکەوتن بەردەوام دەکەین".