ڕۆژی جیهانی نووسەرانی زیندانیکراو؛ درێژەی گرتن و سەرکوتکردنی نووسەران لە ئێران
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نووسەرانی زیندانیکراو، ناوی ئەو نووسەرانەی لە زیندانەکانی ئێراندا زیندانی کراون، بڵاودەکرێتەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/11/20221117-20221117-download-jpeg0b8d2a-image-jpg6d3b89-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم، کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە بۆنەی ١٧تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی نووسەرانی زیندانیکراو، بە ئاماژەدان بە زیندانیکردنی ٢٩ نووسەر و وەرگێڕ لە زیندانەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئێرانەوە، ٢٣ نووسەر و وەرگێڕ دەستگیرکراون، هەندێکیان ئەو بە کەفالەت بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە و هەندێکیشیان هێشتا لە زینداندان.
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەک لە نووسەران حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێنراون و ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک نووسەر لە کاتی دەستبەسەرکردنیان تووشی ئەشکەنجەی توندبوونەتەوە.
ناوی ئەو نووسەرە گیراوانە لە سەرەتای ڕاپەڕینی سەرتاسەرییەوە کە تا ئێستا دەستبەسەرن بەم شێوەیەن:
١- موژگان کاوسی، وەرگێڕ و زیندانی سیاسی پێشوو پاش ٣٥ ڕۆژ زیندانی تاکەکەسی لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی شاری نۆشار دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بۆ زیندانی تانکابۆن ڕاگوێزرا.
٢- عاتیفه چوارمحەلیان شاعیر و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، که له ٢١ تشرینی یەکەم دەستبەسەرکرا و بۆ بەندی ٢٠٩ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە، بەم دواییە بۆ بەشی گشتی گواسترایەوە.
٣- موحسین زەهتابی، نووسەرێک کە لە شیراز دەستبەسەرە و گواسترایەوە بۆ زیندانی عادل ئاباد لە شیراز و تا ئێستاش لە زینداندایە.
٤- مەحمود تەرەواتۆری شاعیر و پارێزەر، لە ١٠ی ئەم مانگە لەکاتی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستگیرکراوەکان لە دادگای شیراز دەستگیرکرا.
٥- ئەمیرحوسێن بریمانی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، کە لە تاران دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی فەشەفووه گواسترایەوە، بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر بە ٥ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا.
٦-نوسیبە نامی، شاعیرێک کە لە گەچساران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، لە کاتی دەستبەسەرکردندا ئەشکەنجەدرا و بە بارودۆخێکی جەستەیی سەختەوە بۆ زیندانی یاسوج گواسترایەوە.
٧- سەعید حەلیچی، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ، کە لە ئەهواز دەستبەسەر کراوە، لە زیندانی سێپیدار زیندانی کراوە.
٨- مەندەنا سادقی شاعیر و ڕۆژنامەنووس لە ئابادان دەستبەسەر کرا.
٩- ڕەزا محەممەدی شاعیر و نووسەر لە لە ئابادان دەستبەسەر کرا.
١٠- عەلیرەزا ئیزادی نووسەر و دەرهێنەری شانۆ لە تاران دەستبەسەر کرا.
١١- بێهناز ئامانی، نووسەر و وەرگێڕ، لە تاران دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی قەرچاک گواسترایەوە.
١٢- بەنەفشێ کەمالی، شاعیر لە شاری یەزد دەستبەسەر کرا.
١٣- یوسف گرامیپوور، شاعیر و چالاکوابی کرێکاران، ڕۆژی ٦ ی ئەم مانگە دەستبەسەر کرا.
١٤- ئەرغوان وەتوق ئەنساری شاعیر دەستبەسەرکرا.
١٥- ئەمیر حسێن عەتاش، شاعیر و خوێندکاری زانکۆی خەیامی مەشهەد، دەستگیرکرا.
١٦- ئاراش ڕەمەزانی، نووسەر، لە شاری مەشهەد دەستگیرکرا.
دوای کوشتنی jینا ئەمینی، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران دوای دەستگیرکردن و لێپرسینەوەیان بە کەفالەت ئازادکران, سەید نەوید سەید عەلی ئەکبەر، نووسەر و وەرگێڕ، کەرەموڵڵا سولەیمانی، نووسەر، شانۆنامەنووس و دەرهێنەری شانۆ، مەنسوور موسەوی، نووسەر و لێکۆڵەری توێژینەوەی ژنان، شیلان کوردستانی، وەرگێڕ، بەیان عەزیزی، شاعیر و لێکۆڵەری مافی مرۆڤ، مۆنا بەرزوی، شاعیر و گۆرانیبێژ، بێهرووز یاسمی شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی یەکێکە لەو نووسەرانە.
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێرانیش ناوی ژمارەیەک نووسەری بڵاوکردەوە کە پێش کوشتنی ژینا ئەمینی لە زیندان بوون، بەم شێوەیە:
١- مەهۆش ثابیت شاعیر و مامۆستا، لە مانگی ئابی ئەمساڵ دەستبەسەرکراوە و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە، پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٦ لە زیندان بووە.
٢- ڕەزا خەندان مەهابادی، نووسەر و لێکۆڵەر و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ زیندانی ئەڤین و پاشان بۆ زیندانی ڕەجعیشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی گواسترایەوە.
٣- ئاراش گەنجی، وەرگێڕ و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، لە مانگی ساڵی ٢٠٢١ بۆ زیندانی ئەڤین و لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بۆ زیندانی ڕەجعیشار گواسترایەوە، سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەو ژمارەیەش ٦ساڵ زیندانیکردن جێبەجێ دەکرێت.
٤- کەیوان موهتەدی، نووسەر، وەرگێڕ و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین ڕاگوێزرا.
٥- سەعید مەدانی نووسەر و توێژەر لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.
٦- خوسرەو سادقی بۆروجانی، نوسەر و ڕۆژنامەنووس، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٩ ەوە ماوەی پێنج ساڵ زیندانی لە ئەڤین بەسەر دەبات.