براوەکان لە کۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتی زۆرانبازی سعودیە تاجیان کرایەسەر

لە کۆتایی پاڵەوانێتی زۆرانبازی سعودیە، ژنانی گەنجی یەکەم تا چوارەم دیاریکران و مەدالیای زێڕیان پێدراو تاجیان خرایەسەر.

ناوەندی هەواڵ

پاڵەوانێتییەکە لەهۆڵی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە لە شاری وەرزشی "شازادە سعود بن جەلاوی" لە شاری دامام بە بەشداری ٩٠ یاریزانی ١٠ یانە بەڕێوەچوو.

 

ئاناهید خەیبەری مەدالیای زێڕی بۆ تەمەن خوار ١٥ساڵی بردەوە و تەلین قەدمان و لامار ئەرسلانیش بەهەمان شێوە مەدالیای زێڕیان بردەوە.

 

لە پێشبرکێی تەمەن سەروو ١٥ ساڵیدا، لین ئەلفوزان مەدالیای زێڕی بردەوە.