لە هیندستان تەرمی دوو خوشک دۆزرایەوە
تەرمی دوو خوشکی هیندی لە ویلایەتی ئۆتار پرادیش لە هیندستان لە حاڵەتێکی گوماناوی ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسیدا دۆزراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی وڵاتی هیندستان ڕایگەیاند، تەرمی دوو خوشکەکە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی لاخیمپور دۆزراونەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەسەر حاڵەتی کوشتنەکە دەستپێکردووە دوای ئەوەی ئەو خێزانە دەڵێن کچەکانیان ڕفێنراون و دەستدرێژییان سێکسیان کراوەتەسەر.
هەروەها پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیەندراوە، کە شەش پیاو لەسەر تاوانەکە بەتۆمەتی دەستدرێژی و کوشتن دەستگیرکراون و تەرمی خوشکەکانیش بۆ پشکنین نێردراون، کە ئەو دوو خوشکە تەمەنیان خوار ١٨ ساڵەو، ئەم کەیسەش ناڕەزایی خەڵکی ناوخۆ و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی لێکەوتووەتەوە.
دایکی ئەو دوو خوشکە وتویەتی کە کچەکانی لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە ڕفێندراون و کاتێک ویستویەتی ڕایانبگرێت هێرش کراوەتەسەری، خێزانەکە ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوان دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای کچەکان و لە کۆتایدا ئەوانیان دۆزییەوە کە بە دارێکەوە هەڵواسرابوون.
حاڵەتەکانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە وڵاتانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە و هیندستانیش یەکێکە لەو وڵاتانای کە ژنان تیایدا سەلامەت و پارێزراو نین و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
ئۆتار پرادیش، لە باکووری هیندستان، پڕ ئاوەدانترین ناوچەی ئەو وڵاتەیە کە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەسی تێدا دەژی و تۆماری توندوتیژی دژ بە ژنان ڕێژەیەکی بەرزی هەیە کە تەنانەت خێزانەکانیش ناتوانن کچەکانیان بپارێزن.