تاران، ژەهراویکردنی خوێندکارانی پێشەنگی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی"

لە درێژەی ژەهراویبوونی زنجیرەیی خوێندکاران، خوێندکارانی قوتابخانەی کچان لە تارانسار ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئامادەیی کچان لە تارانسار ژەهراوی بوون و هەندێک لە خوێندکاران بە جێگیرکردنی فریاگوزاری لەگەڵ ئەمبولانس گەیەندرانە نەخۆشخانە.

 

دوێنێ سێشەممە، چەند قوتابخانەیەک لەوان قوتابخانەی کچانی ڕاه زەینەب لە ناوچەی ١٣ی تاران، شایەتحاڵی ژەهراوی بوونی قوتابیان بوون و ژمارەیەک لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

 

هەروەها وێنەی ژەهراویبوونی خوێندکاران لە قوتابخانەیەکی تاران، قوتابخانەیەک لە ئەردەبیل و قوتابخانەیەک لە کرماشان بڵاوکراوەتەوە، کە دەریدەخات ئەو خوێندکارانە بەهۆی ئەو گازە دەرچووە ژەهراویبوون بە توندی کاریگەرییان لەسەر بووە.

 

ژەهراویبوونی زنجیرەیی قوتابیان لە قوتابخانەکانی کچان بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان و پەرەسەندنی توڕەیی لای خەڵک، بنەماڵەی قوتابیانی قوتابخانەی ڕاه زەینەب ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو مەرجانەی کە هەن و دروشمیان دژی حکومەت بەرزکردەوە.