"ئێمە لە دژی کۆمەڵکوژی کلتورەکەمان دەپارێزین"

ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە هەرێمی عەفرین دووەمین کۆمەڵکوژییان لە پاریس شەرمەزارکرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە کلتورەکەیان لە ڕێگەی گۆرانی وتن و هونەرەوە لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژیی بە زیندوویی دەهێڵنەوە.

حەسنا محەمەد

شەهبا- لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ناوەندی هونەری و کلتوری ئەحمەد کایا لە پاریس ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری  کەجەکە و پێشەنگی ژنان ئەڤین گۆیی (ئامینە کارا)، هونەرمەند میر پەروەرو وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزل تیرۆر کران، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی عەفرین لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە دووەمین کۆمەڵکوژی لە پاریس خستەڕوو.

 

"وەڵاممان بۆ ئەو هێرشانە زیادکردنی خەباتی کلتورییە"

گونە موستەفا، بەڕێوەبەری تەڤگەری هیلالی زێڕین لە هەرێمی عەفرین دووەمین کۆمەڵکوژی لە پاریسی بەبیرهێنایەوە و وتی: ئێمە ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین کە لە پاریس ڕوویدا ئەمە نە یەکەم و نە کۆتاییە، دوژمن هەمیشە دەیەوێت کلتووری کۆمەڵگەی کوردی لەناوببات، بەئامانجگرتنی ناوەندی هونەری کوردی لە پاریس نموونەی ئەمەیە، بەکلتوری کۆمەڵگە دەناسرێت بۆیە هەمیشە دەبێتە ئامانجی داگیرکەران هونەرمەندانمان دەکرێنە ئامانج و نایانەوێت کلتووری کوردی لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوببێتەوە، بەهێرش بۆ سەر کلتور دەیانەوێت کۆمەڵگە لەناوبەرن، ئێمەی هونەرمەندانی ژن دەبێت دەست بخەینە ناو دەست و کلتور و بوونی خۆمان لە سەرتاسەری جیهاندا لە دژی فاشیزم بڵاو بکەینەوە، ئێمە کلتووری خۆمان لە کۆمەڵگەدا بە زیندوویی دەهێڵینەوە و کەسانی نوێ فێر دەکەین ئێمە شوێن پاکڕەوانمان دەکەوین و هونەری خۆمان لەبەرامبەر داگیرکاریدا زیاد دەکەین".

 

"دەنگی گۆرانی کوردی لە جیهاندا بەرزدەکەینەوە"

ڤیان خەلیل، ئەندامی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە هەرێمی عەفرین، هێرشی سەر ناوەندی هونەری ئەحمەد کایای لە پاریس شەرمەزار کرد و وتی: "ئێمە ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکەین، ئێمە لە دژی قڕکردنی کلتوور هەڵوێست وەردەگرین و ڕێگە بە دوژمن نادەین خەونەکانی بەدیبهێنێنت و کلتومان لەناوبەرن، ئێمە وەک ژنانی گەنجی هونەرمەند کە بەشداری لە چالاکی کلتوریدا دەکەین، لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە هەڵوێست وەردەگرین، ئێمە لە ڕێگەی گۆرانی و هونەرمانەوە هەمیشە کلتووری خۆمان بە زیندوویی دەهێڵینەوە و دەنگی گۆرانی کوردی لە جیهاندا بەرزدەکەینەوە".