دوو وەزیری تورکیا دێنە هەرێمی کوردستان، فڕۆکەکانیش بۆردومان دەکەن
ئەمڕۆ دوو وەزیری تورکیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان، هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا سێ ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆمباران کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230824-hrshy-twrkya-jpg8a7aaf-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لە ئەنجامدا چەندین بریندار و قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان و سێ جار گوندی ساڵیاوای سەربەقەزای پێنجوێنیان بۆردومان کرد، لە ناوچەکانی مێرگەمیر لە سنووری برادۆست ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کە سێ ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆمباران کرد و چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کورد لە هەولێر پێشوازییان کرد لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای ئێستا و سەرۆکی دەزگای میتی جاران و ئاڵپئارسڵان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا، گەیشتنی ئەم دوو وەزیرە بۆ هەرێمی کوردستان هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا.