شوێنەوارێکی دێرینی ٢٥٠٠ ساڵە لە دەشتی شارەزوور دۆزرایەوە
تیمێکی هاوبەشی یابانی و کوردی پاش هەفتەیەک گەڕان، شوێنەوارێکی مێژووی لە دەشتی شارەزوور دەدۆزنەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، شوێنەوارێکی مێژووی گرنگ لە گردی شوێنەواری یاسین تەپە لە دەشتی شارەزوور دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا.
دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە دێرینە پاش گەڕان و کارکردنی زیاتر لە هەفتەیەکی تیمێکی هاوبەشی یابانی و کوردی دێت، گەیشتوونەتە چەندین دەرەنجامی گرنگ.
شوێنەوارە مێژووییەکە بریتیە لە دەرکەوتنی هونەرێکی دەگمەنی باوباپیرانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، لە بەکارهێنانی بەرد بۆ دروستکردنی شەقام و کۆڵانەکان و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش چەندین پاشماوەی گرنگ دۆزراوەتەوە .