کارمەندێكی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی لە بۆردومانێکی دەوڵەتی تورکیا گیانی لەدەستدا
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێکی لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ- عامودا بۆردومان کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230823-678322image1-jpg6f15ad-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ- عامودا ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لە نزیک گوندی تل شیر لەسەر ڕێگای قامیشلۆ-عامودا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا کارمەندێکی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی گیانی لەدەستداوە و ڕۆژنامەنووسێکیش بریندار بووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە ئۆتۆمبێلی دەزگایەکی ڕاگەیاندن بووە و یەکێک لە کارمەندەکانی، بەناوی نەجمەدین فەیسەڵ، گیانی لەدەستداوە و ڕۆژنامەنووسێکی هەمان کەناڵ کە لەناو یەک ئۆتۆمبێل بوون بریندار بووە.