"بەرخۆدانی بەبڕیاری دایکیک دادپەروەری بۆ وڵات دەهێنێت"
بنەماڵەی شەنیاشار، کە بۆ ماوەی ٨٢٤ ڕۆژە لە ئێشکگری دادوەریدان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و نووسیویانە: بەرخۆدانی بەبڕیاری دایکیک دادپەروەری بۆ وڵات دەهێنێت.
ڕەحا
ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە ٨٢٤ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
لەکاتێکدا لەکۆتای هەفتە دادگای ڕەحا داخراوە، ئامینە شەنیاشار لە ماڵەکەی لە پرسوس لە ٨٢٤ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە لە ئیشکگری دادپەروەری و لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی تویتەری بنەماڵەی شەنیاشار نووسراوە: هیوا کردن، تێکۆشان، هەتا ئێمە تێبکۆشین، مافی هیوامان هەیە، تێکۆشانی دایک دژی خراپەکاری و نادادپەروەری بەرخۆدانێکی ناتوندوتیژییە، بەرخۆدانی بەبڕیاری دایکێک، دادپەروەری بۆ وڵات دەهێنێت".